نەخۆشی ئاوڵە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-17:40:00 - کۆدی بابەت: 583
نەخۆشی ئاوڵە

ناوه‌ڕۆك

ئاوڵە

ئاوڵە بە دوو جۆر خۆی دەنوێنێ, بچووک و گەورە. ئاوڵەی گەورە زیاتر درمە.

زانیاری گشتی لەسەر ئاوڵە

  • لە ماوەی متبووندا (٧-١٧ رۆژ)  توشبوو لەوەناچێ نەخۆش بێت.
  • جۆرەکانی ئاوڵە:
    ١. جۆری ئاسایی: باوترینە.
    ٢. گۆڕاو: جۆرێکی سووکە لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە پێشتر کوتراون.
    ٣. پیس: زامەکان تەخت و پتەون.
    ٤. خوێنبەربوون: خوێنبەربوون لە ناوپۆشەکانی لەش و پێستەوە.
  • ئاژەڵ و مێروو ڕۆلیان نییە لە بڵاوکردنەوەی نەخۆشیەکەدا.
  • ئەو کەسانەی لە پێش ١٩٧٢ ـەوە کوتراون ڕەنگە هێشتا هەندێ بەرگری لە لەشیاندا مابێ.
  • پێکوتەی ئاوڵە ئەگەر تا چوار رۆژیش پاش بەرکەوتن بەکاربهێنرێت یا پێش سەرهەڵدانی پەڵەکان دەبێتە هۆی ڕێگرتن لە نەخۆشییەکە و هێورکردنەوەی.

توشبوون

  • لەماوەی متبووندا نەخۆش خەڵکی تر تووش ناکات.
  • پاش دەرهەڵدانی تا و لەماوەی یەکەم هەفتەی لیرگەکانی پێستدا، ئەگەری توشبوون زیاترینە ئەگەر مرۆڤ روبەروو لەگەڵ نەخۆش راوەستێ.
  • نەخۆش تاماوەی سێ هەفتە نەخۆشیەکە بڵاودەکاتەوە تا قەتماگەکان لە بڵقەکان دەبنەوە. تەماس لەگەڵ نەخۆش پاش ئەم کاتە ئەگەری تووشکردنی زۆر کەمە.
  • لەچاو خۆیدا پەتا (بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە) زۆر بە هێواشی دروست دەبێت. هەر ٢-٣ هەفتە جارێک حاڵەتی تازە سەرهەڵدەدەن.

گواستنەوە

  • لە نەخۆشەوە بۆ کەسێکی تر بەهۆی بڵاوکردنەوەی پرژی هەواوە کە لەکاتی تەماسی رروبەروو و کۆکیندا.
  • بەهۆی کەلوپەل و پێخەفی توشبووەوە.
  • لە بینا داخراوەکاندە لە رێگەی هەواوە ڤایرۆسەلە بە سیستەمەکانی هەواگۆڕیندا بڵاودەبێتەوە.
  • مێروو و ئاژەڵ هیچ رۆلیان نیە لە گواستنەوەدا.

نیشانەکان

  1. پاش ماوەی متبوون نەخۆش هەست بە بێتاقەتی دەکات، نیشانەی وەک هەڵامەت،تا،سەرئێشە، پشت ئێشەی توند و هەندێ جاریش سک ئێشە و ڕشانەوە.
  2. پاش ٢-٣ رۆژ تا کەم دەبێتەوە، نەخۆش بەرەو باشی دەچێ. بەڵام پەڵەی سووری ورد ەسەر زمان و ناودەمی پەیدا دەبن. پاشان ئەمانە دەبن بە زام و دەتەقن و ڤایرۆسێکی زۆر بڵاودەکەنەوە ناو قورگ و دەم. لەم کاتەدا نەخۆش لەوپەرێ بڵاوکردنەوەی نەخۆشییەکەدایە. لەماوەی ٢٤ سەعاتدا پەڵە لەسەر دەموچاو پاشان قۆڵ و لاق و دەست و پێ ]ەیدا دەبن. ئەم بڵاوبوونەوە بەرەبەرەیەی پەڵەکان نیشانەیەکی جیاکەرەوەی ئاوڵەن.
  3. لە چوارەم ڕۆژدا بڵقەکان پڕدەبن لە شلەیەکی خەست و نۆۆکێک لە ناوەراستیاندا دەردەپەڕێت، ئەمەش جیاکەرەوەیە. لەم کاتەدا تا کەم دەبێتەوە.
  4.  ١٤-٨ ڕۆژ پاش سەرهەڵدانی یشانەکان زامەکان قەتماغە دەبەستن و کاتێ ئەم قەتماغانە دەکەون شوێنیان بە قووڵی جێ دەمێنێ.

چارەسەر

تا ئێستا هیچ دەرمانێکی بەکار نییە جگە لە چارەسەرکردنی نیشانەکان.

وریایی و خۆپاراستن

  • ئەو کەسانەی لەگەڵ نەخۆش خەریکن وەک کەسوکار و کارمەندانی تەنسروستی و مردوشۆرەکان پێویستە دەستکێش و سەردیە و کڵاو و ماسک بەکاربێنن تەنانەت ئەگەر کوترابێتیشن
  • نەخۆش پێویست ناکات جیابکرێتەوە
  • شوشتنی نەخۆش بە ئاو و سابوون بەتایبەتی بە سابوونێکی پاکژکەرەوە.
  • پاککردنەوی دەوروبەر بە گیراوەی فاستێکی روون (یەک کەوجکە چا بۆ یەک لیتر ئاو) و سوشتنی جلوبەرگ و پێجەف و خاولی بە ئاوی گەرم و تاید و فاس.
  • جەنازەی ئەوانەی بە ئاوڵە دەمرن پێویستە زۆر لە قوڵاییدا بنێژرێن (لانی کەم دوو مەتر) و بە تەواوی بە خۆڵی قسڵ (کالسیۆم و هایدرۆکساید) پاشان بە گڵ دابپۆشرێن، یاخود ئەگەر دابونەریت ڕێگە بدات بسوتێنرێن.
  • ئەگەر گومان لە حاڵتێک کرا پێویستە دەسبەجێ دەسەڵاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێنەوە.


سەرچاوەکان



5703 بینین