ناوهڕۆك
یەك كاتژمێر دوای خواردنەوەی كۆكا كۆلا
ھەموو خواردنەوە گازییەكان زیان بە جەستە دەگەیەنن و ھیچ سودێك پێناگەیەنن. بۆیە كاتێك پەرداخێك كۆكا كۆلا دوای یەك كاتژمێر جەستەت ئەم شتانەی بەسەردا دێت:
- دوای ١٠ خولەك خواردنەوەی كۆكا كۆلا جەستەت پێشوازی لە ١٠ كەوچك شەكر دەكات.
- دوای ٢٠ خولەك پەستانی خوێنت بەرزدەبێتەوە كە ڕێژەیەكی زۆر ئەنسۆلین دەردەدات و ھەموو ئەو شەكرە دەگۆڕێت بۆ چەوری لە لەشدا.
- دوای ٤٠ خولەك كافاینێكی زۆر لەلایەن چاوەوە دەمژرێت و چاو لاواز دەكات.
- دوای ٦٠ خولەك واتە ١ كاتژمێر ڕێژەی شەكر لە لەشدا دەبێتە دووھێندە و ڕێژەیەكی زۆر كالسیۆم و مەگنسیۆم و زینك لە ئێسكەكان دەبێتەوە و لە ڕێگەی میزەوە دەكرێتە دەرەوەی لەش، بەمەش ئێسكەكە دەپوكێتەوە و لاواز دەبێت.
سەرچاوەکان
1628 بینین