نەهێشتنی فشاری دەەروونی لە ڕێی یۆگاوە

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-22:57:00 - کۆدی بابەت: 719
نەهێشتنی فشاری دەەروونی لە ڕێی یۆگاوە

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاكانی نە‌ھێشتنی فشاری دە‌روونی لە‌ڕێی  یۆگاوە‌

وە‌رشی یۆگا گرنگیە‌كی زۆری ھە‌یە‌ بۆ نە‌ھێشتنی فشاری دە‌روونی و پاراستنی تە‌‌ندروستی جە‌ستە‌ و ھە‌روە‌ھا ھێوركردنە‌وە‌ی مێشك، بە‌ڵام كاتێك دێتە‌ سە‌ر نە‌ھێشتنی فشار ، یۆگا چە‌ند ڕێگایە‌كی تایبە‌تی ھە‌یە‌ بۆ ئە‌م مە‌بە‌ستە و ھە‌ندێك لە‌و ڕێگایانە‌ بە‌تایبە‌ت كاریگە‌رن بۆ ئارامبوونە‌وە‌ و لابردنی پە‌ستان و پشوو وە‌رگرتن.
د. تیری كە‌نە‌دی مامۆستای یۆگا و سە‌رۆكی دامە‌زراوە‌ی (ھێز لە‌ ژیاندا)ی ئە‌مریكی لە‌بارە‌ی ڕێگاكانی نە‌ھێشتنی فشاری دە‌‌روونیە‌وە‌ دە‌ڵێت «یۆگا یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ ھێور بوونە‌وە‌ و وە‌رگرتنی ھە‌ناسە‌یە‌ك، تە‌نھا بە‌ تێڕامانێكی سادە‌ی ھە‌ر شتێك، یارمە‌تیمان دە‌دات بۆ نە‌مانی ھێزی گوشار لە‌سە‌ر جە‌ستە‌مان».
شێوازی دانیشتن وە‌ك (ڕێگای منداڵ) یاریدە‌ی ھە‌ستێكی ئارام بە‌خش دە‌دات و مێشك دە‌خاتە‌ دۆخێكی ئارامبونە‌وە‌ی دە‌روونی، لە‌ كاتێكدا ڕێگای چە‌مانە‌وە‌ی وە‌ستاو و بە‌رە‌و پێشە‌وە‌ و(ڕێگای ھە‌ڵۆ) مێشك ھێور دە‌كاتە‌وە‌ و وزە‌ دە‌بە‌خشێتە‌ جە‌ستە‌.

ئە‌مانە‌ش چە‌ند ڕێگایە‌كی جیاوازی وە‌رزشی یۆگان بۆ نە‌ھێشتنی فشاری دە‌روونی:

ڕێگای منداڵ (بالاسانا)

د. كە‌نە‌دیدە‌ڵێت «ڕێگای منداڵ -ئاسا وە‌ستانێكی ئارام بە‌خشە‌ كە‌ یارمە‌تی ھێوركردنە‌وە‌ی مێشك دە‌دات، ھە‌روە‌ھا ھێواشكردنە‌وە‌ی فشار و شڵە‌ژان لە‌كاتێكدا دە‌بێتە‌ ھۆی كشانی پشت و یارمە‌تی دە‌رێكی باشە‌ بۆ كۆئە‌ندامی دە‌مار و كۆئە‌ندامی ڕژێنە‌كان(لیمف).

ڕێگای پرد ئاسا

ئە‌م ڕێگایە‌ یارمە‌تی كشانی پشت و پێیە‌كان دە‌دات لە‌ كاتێكدا دە‌بێتە‌ ھۆی سوككردنی فشاری دە‌روونی ھە‌روە‌ھا ئە‌م ڕێگایە‌ بۆ كە‌م كردنە‌وە‌ی شڵە‌ژان و ھیلاكی و پشت ئێشە‌ و سە‌رئێشە‌ و ھە‌روە‌ھا بێخە‌وی،گرنگییە‌كی زۆری ھە‌یە‌، دە‌ركە‌وتوە‌ كە‌ دە‌توانرێت وە‌ك چارە‌سە‌ری نە‌‌خۆشی پە‌ستانی خوێن بە‌كار بھێنرێت.

چە‌مانە‌وە‌و وە‌ستان بە‌رە‌و پێشە‌وە‌ (ئوتاناسانا)

دە‌بێتە‌ ھۆی كشانی ماسولكە‌كانی ڕان و سمت و بە‌ ھۆیە‌ك بۆ ڕزگار بوون كە‌ فشار و ماندویی و خە‌مۆكی مامناوە‌ند دە‌زانرێت، ھە‌روە‌ھا بە‌ھۆی گە‌ڕانە‌وە‌ی خوێنە‌وە‌ ڕێگایە‌كی زۆر باشە‌ بۆ ئارامی مێشك.

ڕێگای ھە‌ڵۆ (گاروداسانا)

ئە‌م ڕێگا بە‌ھێزە‌ یارمە‌تی نە‌ھێشتنی پە‌ستان دە‌دات لە‌ ڕێگە‌ی بە‌رە‌وپێشچونی  وورد بوونە‌وە‌ و ھاوسە‌نگی و ھە‌روە‌ھا لە‌ ڕێگە‌ی كرانە‌وە‌ی شانە‌كان و بە‌شی سە‌رە‌وە‌ی پشت و سمت.

ڕێگای ساڤاسانا

زۆرێرك لە‌ ڕێگاكانی وە‌رزشی یۆگا بە‌ شێوازی ساڤاسانا كۆتاییان دێت، دە‌توانرێت بوترێت كە‌ ھێورترین بە‌شی ھە‌موو وە‌رزشە‌كە‌یە‌. ئە‌م ڕێگایە‌ جە‌ستە‌ دە‌خاتە‌ دۆخێكی ئاسانە‌وە‌ و جە‌خت لە‌سە‌ر ئارامیە‌كی تە‌واو دە‌كاتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش دۆخێكی قوڵی ئارامییە‌ و ھە‌ناسە‌دان ھێواشدە‌كاتە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نزمبوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن و ھێوركردنە‌وە‌ی كۆئە‌ندامی دە‌مار.


سەرچاوەکان

168 بینین