چارەسەری خەمۆکی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-18-15:15:00 - کۆدی بابەت: 757
چارەسەری خەمۆکی

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری خە‌مۆكی 

دوای دە‌‌ستنیشان كردنی خە‌مۆكی، پزیشك بڕیار دە‌دات كە‌ ئاخۆ كامە‌ چارە‌سە‌ر گونجاوترینە‌ بۆ ئە‌و كە‌سە‌ بە‌پێی توندی حاڵە‌تە‌كە‌. چارە‌سە‌رە‌كە‌ ڕە‌نگە‌ گفتوگۆ، چارە‌سە‌ری ھیزری یان دە‌رمان بێت. بە‌ ھە‌موو بارە‌كاندا دە‌بێت ئە‌ندامانی خێزان چاودێری كە‌سە‌كە‌ بكە‌ن كە‌ ئایا بە‌ چارە‌سە‌رە‌كان بە‌رە‌و باشتر دە‌چێت یان نا.

دەرمانە‌كان 

درمانە‌كان بە‌ گشتی كار لە‌سە‌ر زیادكردنی ماددە‌ی (سیرۆتۆنین) دە‌كە‌ن لە‌ مێشك و دە‌مارە‌كاندا. سیرۆتۆنین  پە‌یامبە‌رێكی كیمیاییە‌ و كار لە‌سە‌ر میزاج و ھە‌‌ڵسوكە‌وتی كۆمە‌ڵایە‌تی دە‌كات.

چارە‌سە‌ری دە‌‌روونی 

بە‌ گفتوگۆ لە‌ گە‌ڵ پزیشك یان توێژە‌ری دە‌روونی دە‌بێ. ئە‌و گفتوگۆیە‌ ھە‌م یاریدە‌دە‌ری دە‌‌ستنیشانكردنی ڕاددە‌ی توندی نە‌خۆشییە‌كە‌ و ھۆكارە‌كانی دە‌دات، ھە‌م پرۆسە‌ی چارە‌سە‌ر ئاسان دە‌كات.
چارە‌سە‌ری دە‌روونی، كە‌سە‌كە‌ فێردە‌كات چۆن خۆی لە‌گە‌ڵ نە‌خۆشییە‌كە‌ و لێكە‌وتە‌كانی بگونجێنێ و زانیاری بداتە‌ نە‌خۆش لە‌بارە‌ی سرووشتی نە‌خۆشییە‌كە‌ و چۆنیە‌تی دە‌ربازبوون لە‌ ھە‌ستە‌ نە‌رێیە‌كان.

خە‌واندن لە‌ نە‌خۆشخانە‌

ئە‌گە‌ر توندی نە‌خۆشییە‌كە‌ گە‌یشتە‌ ڕادە‌یە‌ك كە‌ نە‌خۆش نە‌یتوانی گرنگی بە‌ خۆی بدات و كە‌وتە‌ مە‌ترسییە‌وە‌، یان بیری خۆكوشتنی ھە‌بوو، دە‌بێ نە‌خۆش لە‌ نە‌خۆشخانە‌ لە‌ژێر چاودێری پزیشك و چارە‌سە‌ری دە‌روونی بمێنێتە‌وە‌. دە‌كرێ لە‌ ھە‌مان نە‌خۆشدا زۆرتر لە‌ جۆرێكی چارە‌سە‌ر بە‌كاربھێنرێ بە‌پێی بڕیاری پزیشك.

كە‌سێكی پاڵپشكار، دووھێندە‌ی پارە‌ مرۆڤ دڵخۆشدە‌كات

توێژینە‌وە‌یە‌كی زانكۆی لە‌ندە‌ن دە‌ریخستووە‌ ھە‌بوونی دە‌روونێكی باش و كە‌سێك كە‌ پاڵپشتیت بكات، زیاتر خە‌ڵك دڵخۆشدە‌كات لە‌ دووھێند كردنی سامانە‌كە‌ی.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر ٢٠٠ ھە‌زار كە‌س ئە‌نجامدراوە‌ و لە‌ كە‌ریگە‌ری فاكتە‌رە‌ جیاوازە‌كانی لە‌سە‌ر باشی دە‌روونی مرۆڤ كۆڵیوە‌تە‌وە‌.
لە‌ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌ دا دە‌ركە‌وتووە‌ كاتێك داھاتی كە‌سێك دووھێندە‌ دە‌بێت، ڕێژە‌ی دڵخۆشیە‌كە‌ی ٠,٢٪‏ زیاددە‌كات، ئە‌مە‌ لە‌كاتێكدایە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ ھە‌بوونی كە‌‌سێك كە‌ پاڵپشتیت بكات، ئە‌گە‌ری دڵخۆشییە‌كە‌ ٠,٦٪‏ زیاددە‌كات و بە‌پێچە‌وانە‌شە‌وە‌ ڕێژە‌ی دڵخۆشییە‌كە‌ كە‌مدە‌كات.
پرۆفیسۆر ریچارد لایارد، نووسە‌ری توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێت پێویستە‌ گرنگی زیاتر بە‌ دڵخۆشی ھاوڵاتیان بدرێت، بە‌ بە‌راورد بە‌ داھاتە‌كانیان.

میوزیك چارە‌سە‌رە‌ بۆ خە‌مۆكی

زاناكان لە‌ توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێدا ئە‌وە‌یان ئاشكرا كرد گوێگرتن لە‌ مۆسیقا چارە‌سە‌رە‌ بۆ خە‌مۆكی و بێزاری و ڕزگار بوون لە‌ بیركردنە‌وە‌ خراپە‌كان.
لە‌م توێژینە‌وە‌یە‌دا ژمارە‌یە‌ك خۆبە‌خش بە‌شداریان كرد كە‌ سە‌رە‌تا نائارام و بێزار بوون بە‌ڵام باری دە‌‌روونیان بە‌رە‌و باش چوو دوای گوێگرتن لە‌ چە‌ند پارچە‌ میوزیكێكی ئارام بە‌خش.
توێژە‌رە‌كان ئە‌وە‌شیان ڕوون كردە‌وە‌ ھە‌موو ئاوازی میوزیكێك دە‌روونی مرۆڤ ھێور ناكاتە‌وە‌ بە‌ڵكو ھە‌ندێك ئاواز ھە‌یە‌ كە‌ باری دە‌رونی مرۆڤ زیاتر تێكدە‌دات لە‌جیاتی ئە‌وە‌ی ئارامی بكاتە‌وە‌.
لە‌ ئێستادا توێژە‌رە‌كانی بواری دە‌روونی لە‌ ھە‌وڵدان بۆ ئە‌وە‌ی پارچە‌ میوزیكێك دروستبكە‌ن كە‌ ئارامی بە‌ دە‌رونی مرۆڤ ببە‌خشێت و خە‌مڕە‌وێن بێت.


سەرچاوەکان



10703 بینین