بلیز پاسکال

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-03-23:49:00 - کۆدی بابەت: 1083
بلیز پاسکال

ناوه‌ڕۆك

بلیز  پاسکال ١٦٢٣ - ١٦٦٢ ز

بەو کەسە دەڵێن پەرچوو (موعجیزە) ئاسا، کە لە تەمەنێکی زوودا کۆچیدوایی دەکات و چەندان کار و بەرهەمی گەورە و گرنگیش لە دوای خۆی بۆ مرۆڤایەتیی جێ دێڵێت. ئەم قسەیە بۆ بیرمەنت و زانای فەڕەنسی پاسکال، پڕ بە پێستە، ئاخر ئەو تەمەنی تازە گەیشتبووەە سی و نۆ ساڵ، کە کۆچی دوایی کرد.
هەرچەند ئەو بە هۆی نەخۆشییە کوشندەکەی زوو بنە و بارگەی تێکنا و ماڵئاوایی لە مرۆڤایەتیی کرد، بەڵام هەوڵ و بەشدارییەکانی ئەو، لە پێدەشتی زانستدا، بە تایبەتی زانستی بیرکاری، شاکار و پڕ بایەخن.

پەستان پێو

لە بیستەکانی تەمەنی لاویدا، کاتێک بۆ تاقیکارییە فیزیاییەکان تەرخان دەکات، لە هەموویان گرنگتر تاقیکردنەوە بوو لەسەر ئامێری پەستانپێو. (تۆرچێللی) پێی وابوو فشاری هەوا لە بەرزکردنەوەی بۆ بەرزایی، بەرەبەرە بەرەو کەمیی دەڕوات. پاسکال هات بارۆمەتری جیوەیی بە وردیی دەکارهێنا، هەروە ئەم بیردۆزەی تۆرچێللی ڕاستبینی کرد و سەلماندی.
سەرەتا لە پاریس تاقیکردنەوەی لەسەر پەستانپێوەکە کرد، پاشان لە ساڵی ١٦٤٦ لە (بی دی دوم) لە بەرزیی ١٢٠٠مەتر، بە هاوکاریی زاواکەی تاقیی کردەوە، بۆی دەرکەوت ئەوەی تۆرچێللی لەو بوارە گوتوویەتی هەمووی ڕاستە و هیچ گومانێک هەڵناگرێت.

یاسای پاسکال

پاسکال لە ئەنجامی توێژینەوە فیزیاییەکانی گەیشتە یاسایەک، ئەویش ئەمە بوو: هەر کاتێک فشار بخرێتە سەر شلەمەنی نێو ڕووبەرێکی داخراو، بە شێوەیەکی یەکسان، ئەوە بە هەموو لایەکی ئەم ڕووبەرە دابەش دەبێت. لە سایەی ئەم یاسایەدا توانیمان بگەینە ئەنجامێکی دیکە، ئەویش ئەوەیە: هەموو ئەو شتانەی لە ئەنزیمەی هایدرۆلیکدا هەن، پشت بە پاڵەپەستۆ و فشاری شلەمەنیی دەبەستن، وەک: (ستۆپی ئۆتۆمبێل).
پاسکال بلیمەتی و لێهاتوویی لە ماتماتیک هەر لە سەرەتای منداڵییەوە دەردەکەوێت. لە تەمەنی یانزە ساڵیدا دەگاتە ئەنجامی بەشێک لە بیردۆزەکانی ئەقلیدس، بەبێ ئەوەی  هیچ شتێکی ئەوی بینی بێت، یان خوێندبێتەوە.
پاسکال لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا کتێبی (توخمەکان)ـی ئەقلیدسی توێژیوەتەوە. لە تەمەنی شانزە ساڵی، چەند باسێکی دەربارەی زانستی بیرکاری بڵاو کردوونەتەوە، دیکارت، کە هاوچەرخی ئەو بووە. باوەڕی نەکردووە تازە لاوێک بتوانێت ئەو باسە زانستییانە بنووسێت.
لە تەمەنی نۆزدەساڵیدا توانیویەتی ئامێرێکی ژمێریاری (آلة لحسابة) بۆ کۆکردنەوە و دەرکردنی ژمارەکان دابنێت، دواتر پێشکەشی باوکی دەکات بۆ تاکوو لە کاری بازرگانیی سوودی لێ وەربگرێت. تا ئێستەش حەوت ئامرازی ژمێریاری ماون، کە ئەو لە ساڵی ١٦٤٩ز، دروستی کردوون، یان دایهێناون.

یاسای شێمانەکان

پاسکال توانی قانوونێکی بەرزی بیرکاری بدۆزێتەوە، کە دواتر شوێنەوارێکی زۆر گەورەی لەسەر نەوەکان جێ هێشت. ئەم قانوونە کە بە قانوونی شێمانەکان ناوی دەرکردووە. سەرەتا یەک لە قوماربازەکان پرسیاری لە پاسکال کرد، کە ئایا: ژمارەی شێمانەی سەرکەوتنەکانی لەو گەمەیە دەیکات چەندە؟ لێرەوە پاسکال کەوتە بیرکردنەوە، پاشان لەگەڵ زانای مەزنی بیرکاریی فەڕەنسیی (بییردی)ـی قانوونی شێمانەکان (الإحتمالات) یان داهێنا، ئێستە ئەو بیردۆزە بە نێوی سێگۆشەی پاسکال ناسراوە.

پوختەیەک لە ژیانی پاسکال

- لە (کلایرمۆن فیران)ـی پاریس لە دایک بووە.
- لە ساڵی ١٦٤٤ز، یەکەم ئامرازی ژمێریار (الة الحاسبة) ی بۆ ژمارەکان داهێنا.
- لە ساڵی ١٦٥٤ز، لەگەڵ هاوڕێیەکییدا قانوونی شێمانەکان (الإحتمالات)ـی دادەهێنێت.


سەرچاوەکان



1714 بینین