جۆزێف پریسڵی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-14:15:00 - کۆدی بابەت: 1094
جۆزێف پریسڵی

ناوه‌ڕۆك

جۆزێف پریسڵی ١٧٣٣ - ١٨٠٤ز

ڕاستیەکەی (پریسڵی) بەو مانا باوەی کە هەیە، زانا نەبووە، بەڵام سەدەی هەژدەدا بەنێوبانگترین کیمازانی بەریتانیا بووە. سەرەتا زانستەکانی سیاسەت، فەلسەفە، مێژوو، زمانەوانیی خوێندوون. بایەخدانی بە زانست لە دوای دیدەنیکردنی (بنیامین فڕانکلین) پتر دەبێت. دیداری فرانکلین پریسڵی ناودار دەکات و وەک کەسێکی کاریگەر لە جیهانی زانست دەری دەخات.

لەگەڵ کارەبا

کیمیا یەکەم شت بووە پریسڵی توێژینەوەی لەسەر کردووە، دواتر ڕووی خۆی داوەتە زانستی فیزیا. بنیامین فرانکلین هاوکاریێکی زۆری پریسڵی کردووە و کتێبەکانی دەسباری زانستیی بۆ گرتووە.
پریسڵی لە سایەی فڕانکلین کتێبێکی بە ناوی: (مێژووی کارەبا و جێکەوتی ئەمڕۆی)، پوختەیەکی دەربارەی هەموو ئەو شتانەی لە زانستی کارەبادا هەبوون لەو کات، باس کردووە... هەروە چەند دۆزینەوەیەکی خۆیشی تێ خستووە، وەک: (گرافیت) کارەبا دەگەیەنێت. پریسڵی هەرچەندە ماوەیەک خۆی بە توێژینەوەی فیزیا سەرقاڵ کردووە، بەڵام دڵی بەم زانستە ئاوی نەخواردووەتەوە، بەرەو توێژینەوە و تاقیکاریی زانستی کیما چووە، پاشان بە یەکجاری لەسەر توێژینەوە زانستییەکان لەنگەری گرتووە.
کاتێک لە (لیدز) وەزیفەیەکی دەدەنێ. خۆی لە بەردەم سەرچاوەیەکی گەورەی وزەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (کارگەی دروست کردنی مەی) دەبینێتەوە. ئەمە بۆ ئەو دەبێتە دەرفەتێکی باش تاکوو دەست بە تاقیکارییە زانستییەکانی بکات.
ئاوی سۆدە (دووەم ئۆکسیدی کاربۆن+ئاو) درووست دەکات. ئەودەم کەس بیری لەوە نەدەکردەوە، کە ئەوە لە ئایندەدا شۆڕش لە خواردنەوە غازیەکان بەرپا دەکات.
پریسلی،کبریت و سلیکۆن و ئۆکسجینی دۆزیوەتەوە، بەڵام ئۆکسجین شاکاری ئەو نەبووە.
پریسلی لە وەختی گەرمکردنی ئۆکسیدی جیوە، بە ڕێکەوت ئۆکسجینی دۆزیوەتەوە، بینی بە شەش جار لە هەوای نێو کەش باشترە، هەڵبەت بە تاقیکردنەوە لەسەر مشک. بەڵام تاکوو ساڵی ١٧٧١ز، هیچ شتێکی لەوبارە بڵاو نەکردەوە.

تاقیکردنەوەی دیکە

پریسڵی چەندان تاقیکردنەوەی دیکەی دەربارەی چڕی غازەکان و توانستیان لەسەر گواستنەوەی گەرما کردوون، هەروەها توێژینەوەیەکی لە بارەی کاریگەریی کارەبا تێیاندا کردووە.
دوای ئەوەی پریسڵی بە زۆرەملێ، بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆچ دەکات، چالاکییە زانستییەکانی دەوەستن.

ئاماژەیەک لە ژیانی

- لە بەریتانیا لە دایک بووە.
- لە ساڵی ١٧٩٤ز، بەرەو ئەمریکا کۆچی کردووە.


سەرچاوەکان



902 بینین