چارلیز باباگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-22:45:00 - کۆدی بابەت: 1119
چارلیز باباگ

ناوه‌ڕۆك

چارلیز باباگ  ١٧٩١ - ١٨٧١ز

باباگ لە ژیانیدا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە، تەنانەت دوای کۆچی دواییش دەستەیەک لە ڕەخنەگران دەردێکیان بە بەرهەمەکانی کرد، با بە دەواری شڕی نەکردبێت. ڕیچارد شیبسانکس یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆر بەبێ ڕەحمانە رەخنەی لێ دەگرت.
باباگ بە شێوەیەکی زۆر سروشتی دەستی بە کارەکانی کردووە، لە زانستگەی (کامبریج) زانستەکانی خوێندوون، هەر لەوێ بۆ مامۆستا و هاوپۆلەکانی سەلماندووە کە ئەو لە بواری زانستی بیرکاری کەسێکی کارامە و لێ هاتووە.
ساڵی ١٨١٤ز بڕوانەمەی ماستەر وەردەگرێت، هەڵبەت دوای سێ ساڵ دەرچوونی لە زانسگە.
ساڵی ١٨٢٢ز، دیزاینی ئامرازێکی ژمێریاریی دەکات، حکوومەت بەم بۆنەیەوە ١٥٠٠ جونەیهی ئیستەرلینی پێ دەبەخشێت. باباگ دە ساڵ کاری لەسەر دیزاینی ئەم ئامرازە کردووە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەنجامێکی باش، نەیتوانیوە بڵێت لە دیزاینی ئەو ئامرازە سەرکەوتوو بووم.
باباگ زۆر دڵگەرم بوو بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە، حەزی بەو بەردیلە دەستاودەستە نەدەکرد، کە لە چەند خشتەیەکی ژمارەیی پێک هاتبوون، بۆ حەلکردنی هاوکێشەی ژمێریاریی ئاڵۆز دروستان کردبوون ... باباگ پێی وابوو ئەو خشتە ژمارەییانە مەدەم ئالی نین، هەڵەی زۆریان تێ دەکەوێت، بۆیە پێیان دڵخۆش نەبوو.

ئامرازی شیتەڵکاری

خەڵک و حکوومەت چاوەنۆڕی دیزاینە گەورەکەی باباگ بوون، بەڵام ئەو لە جیاتی ژمێریار، ئالەتێکی شیتەڵکاریی داهێنا، ئەو ئامرازە تەنیا کاری ژمێریایی پێ نەدەکرا، بەڵکە بۆ چەندان وەزیفەی دیکەش گونجاو بوو.
ئەو ئالەتە زاکیرەیەکی بەهێزی هەبوو، زۆر بە باشی دەیتوانی کارەکانی جێبەجێ بکات و ئەنجامەکان ئەزبەر بکات.
هێشتا دروست کردنی ئەو ئالەتە تەواو نەبووبوو، پێویستی بە بڕە پارەیەکی دیکە بوو، بەڵام حکوومەت لێی کەوتە گومان و چیتری پارەیان پێ نەدا. سەرۆک وەزیران بە گاڵتەوە گوتبووی: (لە ئایندەدا ئەو ئامرازەی باباگ بۆ بەسەربردنی کاتی زایەبوو بەکار دێت!) بە هەر حاڵ، پڕۆژەکەی باباگ دە ساڵ وەستا، حکوومەتیش بە ڕەسمی بڕیاریدابوو، کە بە هیچ شێوەیەک یارمەتیی ئەو پڕۆژەیە نەدات. لە پەنجاکانی سەدەی نۆزدەدا دیسان باباگ یەخەی حکوومەتی گرتەوە و داوای یارمەتیی لێ کرد، بەڵام ئەوان ئەوجارەیش ڕەتیان کردەوە و یەک فلسیشیان پێ نەدا، لەو ماوەیەدا باباگ دیزاینێکی دیکەی بۆ ئامرازی ژمێریاریی کێشا، کە لەوەی پێشتر ئاسانتر و بچووکتر بوو. درێژیەکەی شەش پێ و نیو بوو، بەڵام لەوەیش هیچ پارەیەکی حکوومەتی وەرنەگرت.
دوای دیزاینکردن هیچ هەنگاوێک نەچووە پێشەوە.
وەک ڕێزێک بۆ ئەو داهێنانەی ئەو، کە حکوومەت لە هاوکاریکردنی بە گومان بوو، دەستەیەک لە زانایان لە مەتحەفی لەندەن نوسخەیەکی دیزاینی (باباگ)ـیان بە بۆنەی دوو سەدە بەسەر مردنیدا خستەوە ڕوو.

کورتەیەک لە ژیانی

- خەڵکی بەریتانیایە.
- چەندان کۆمەڵەی دامەزراندووە، لەوانە دامەزراندنی کۆمەڵەی گەردونناسانی شاهانە لە ساڵی ١٨٢٠ز.
- لە پەرەپێدانی زانستی جەبر دەستێکی باڵای هەبووە. لە چەندان داهێنانی دیکە بەشداریی کردووە، وەک ''خێراژمێر....'' .


سەرچاوەکان



727 بینین