ئەنتوان هێنری بیکۆرێڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-14:09:00 - کۆدی بابەت: 1157
ئەنتوان هێنری بیکۆرێڵ

ناوه‌ڕۆك

ئەنتوان هێنری بیکۆرێڵ ١٨٥٢-١٩٠٨ ز

بیکۆرێل لە خێزانێکی زانستخواز و داهێنەر لە دایک بووە، باوک و باپیری پێشەنگی کیمیازانان و فیزیاگەرانی ئەوسا بوون.
بیکۆرێل لە خوێندنگە چەند توێژینەوەیەکی گرنگی لەسەر تیشک کردووە، ئەگەر چی بەرلەو (ڕۆنتگن) تیشکی ئێکسی دۆزیبووەوە، بەڵام ئەوەی بیکۆرێڵ چشتێکی دیکە بوو، ئەو دەیگوت: ئایا دەبێ ئەو تیشکانە بەرهەم بێن گەر لە چاوگێکی دیکەوە بدرێتە بەر تیشک؟ زۆری بیری لەوە دەکردەوە، بووبوو بە مەڕاقی ڕۆژانەی. هێندێک کریستاڵی سولفاتی یۆرانیۆمی پۆتاسیۆمی هێنا و خستییە سەر کارتێکی فۆتۆگرافیی، بە شێوەیەک کە هیچ ڕۆشنایی و ڕووناکییەک نەدات. پاشان کریستاڵە فسفۆڕینەکەی هێنا و خستییە بەر خۆر، بینی شێوە و شکڵی کریستاڵەکان لەسەری دەرچووە.
بۆ دورخستنەوەی ئەگەری پەیدا بوونی کارلێکی کیمیایی، چەندان جار ئەزموونەکەی بە شێوازی جیا پاتە کردەوە. لە دوایدا بە ڕێکەوت بۆی دەرکەوت کە ئەو تیشکانەی یۆرانیۆم دەیداتەوە، تیشکی تیشکە ئێکسەکان.
بیکۆرێڵ هەموو ژیانی خۆی بۆ دۆزینەوەی ئەو تیشکە نامۆیە تەرخان کرد، لە کۆتاییدا بۆی دەرکەوت وەک تیشکی بینراو ملکەچی قانوونەکانی تیشکدانەوە نابێت. ئەو سەلماندی کە ئەو تیشکەیە پتر لە جۆرێکی هەیە.
دواتر زانایان تیشکی دۆزراوەی (بیکۆرێڵ)ـیان شیتەڵ کردەوە، بۆیان ڕوون بووەوە کە ئەو تیشکە لە سێ جۆر تیشک پێک هاتووە:
 ١- ئەلفا.
 ٢- بێتا.
 ٣- گاما.
لە ساڵی ١٩٠٣ز، هەر سێ زانا (بیکۆرێڵ، خاتوماری، پییرکوری) خەڵاتی نۆبڵیان لە بواری فیزیادا پێ بەخشرا.

بە کورتی

- لە پاریس لە دایک بووە.
- لە ساڵی ١٩٠٨ز، لە شاری کرۆیزیک لە فەڕەنسا کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان



842 بینین