هێنری مۆسیلی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-19:57:00 - کۆدی بابەت: 1190
هێنری مۆسیلی

ناوه‌ڕۆك

ھێنری مۆسیلی ١٨٨٧-١٩١٥ز

بەشێک لەو زانایانەی لە زانستگەی (مانچستەر) لەگەڵ (ئێرنست ڕەزەرفۆرد)دابوون، پێشبینی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵیان لێ دەکرا، بەڵام جەنگی گێتی ھەڵسا و ئومێدەکان نوزەیان لابار بڕا، ھینری مۆسیلی یەکێک بووە لەو بلیمەتانە. ھەرچەند ئەو تا تێپەڕینی چەندان ساڵ، نەیتوانی ھیچ پێشکەوتنێک بێنێتە کایەوە، بەڵام دواتر توانی نێوی خۆی بخاتە ڕیزی زانا بە نێوبانگەکان، ئەگەرچی ھەر زوو جوانە مەرگ بوو.

پاشخانێکی ئەکادیمی

مۆسیلی دەربارەی تیشکی ئێکس چەند توێژینەوەیەکی کرد و دواتر گەیشتە ئەو ئەکەمەی کە پەیوەندیەکی بەھێز لەنێوان پێکھاتەی فیزیای ئەتۆم و سیفەتە کیمیاییەکاندا ھەیە. لەسەر ئەو خشتەیەی (مەندەلیف) بۆ توخمەکانی کیمیای دروست کردبوو، دەڕۆیش. ھەمان خشتەی بە ڕیزبەندی توخمەکان و ژمارەبەندی ئەتۆمەکان نەک کێشیان، پاتە کردەوە. دیارترین قانونی (مۆسیلی) دەرخستنی پەیوەندی نێوان تەڕەدوودی تیشکی ئێکس بۆ توخمێک و ژمارەی ئەتۆمییەکەی بوو. ئەو، بە دۆزەرەوەی ژمارەی ئەتۆم دەناسرێت، یەکەم کەس بووە کە قسەی لە بارە کردووە و کاری پێ کردووە. 
تەمەنێکی کورت:
مۆسیلی ھێندە نەژیا تاکوو ئەوەی پێشبینی دەکرد، بێتە دی. لە وەختی جەنگی یەکەمی جیھانی، لەگەڵ دەستەی ئەندازیارانی شاھەنشا، گرێبەستێک مۆر دەکات، لە یەک لە شەڕەکاندا، قەناس دەیپێکێ و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات. ئەو ھێشتا تەمەنی نەگەشتبووە بیست و حەوت ساڵ، مەرگ پێچایەوە. بە مردنی ئەو. زانستیش پرسەی دانا، زۆر ئاواتی نیوەچڵی خرانە ژێر گڵ.
ئاماژەیەک:
 • زێدنامەی ئینگلیزی ھەبووە.
 • باوکی ھەم زانا بووە ھەمیش قەشە.


سەرچاوەکان



609 بینین