سوودەکانی بێدەنگی بۆ مێشک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-02:15:00 - کۆدی بابەت: 1271
سوودەکانی بێدەنگی بۆ مێشک

ناوه‌ڕۆك

سوودە‌كانی بێدە‌نگی بۆ مێشك

بە‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیھانی تە‌ندروستی كە‌ لە‌ ماڵپە‌ری «ئیرنا» بڵاوكراوە‌تە‌وە‌ پیسی ژینگە‌ بە‌ دە‌نگە‌ دە‌نگ مە‌ترسی زۆری بۆ تە‌ندروستی گشتی ھە‌یە‌.
بە‌پێی ڕاپۆرتی ھە‌واڵی زانستی ئیرنا، بە‌ ھۆی زۆربوونی دە‌نگە‌ دە‌نگ لە‌ شوێنی ژیانی مرۆڤ لە‌ ماڵە‌وە‌ و دە‌رە‌وە‌دا، مرۆڤ زیاتر بۆ شوێنی بێدە‌نگ دە‌گە‌ڕێت. 
لە‌ ئە‌نجامی ئە‌وە‌دا ڕێجیمی بێدە‌نگی ١٠ خولە‌كی بە‌یانیان، یان بە‌رنامە‌ی بێدە‌نگی ١٠ ڕۆژە‌ دروست بووە‌.
ئە‌نجامی ئە‌رێنی بێدە‌نگی بۆ مێشك لێكۆڵینە‌وە‌ی لە‌سە‌ر كراوە‌، بێدە‌نگی دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مكردنە‌وە‌ی دڵە‌ڕاوكێ.
بە‌پێی ئە‌نجامی لێكۆڵینە‌وە‌كان، دە‌نگە‌ دە‌نگ، ھۆكاری بە‌رزبوونە‌وە‌ی پاڵە‌پە‌ستۆی خوێن و جە‌ڵتە‌ی دڵە‌، توانای بیستن كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی تە‌ندروستی دە‌خاتە‌ مە‌ترسیە‌وە‌.
دە‌نگە‌ بە‌رزە‌كان بە‌ ھە‌ستیار گە‌یاندنی بە‌شی «ئامیگدال» لە‌ مێشكدا كە‌ ئە‌ركی ئە‌و ھە‌ست كردنە‌ بە‌ ھە‌ستە‌كان، دە‌بێتە‌ ھۆی دڵە‌ڕوكێ و بە‌رزبوونە‌وە‌ی ھۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ.
بە‌پێی ڕاپۆرتێك كە‌ لە‌ ساڵی ٢٠٠٤ لە‌ گۆڤاری «Heart » بڵاوبووە‌تە‌وە‌، دوو خولە‌ك بێدە‌نگی زیاتر لە‌ گوێگرتن لە‌ مۆسیقایە‌كی ئارام، دە‌بێتە‌ ھۆی ئارام كردنە‌وە‌ی مرۆڤ.


سەرچاوەکان



1576 بینین