توندوتیژی دژی ژنان دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-02:31:00 - کۆدی بابەت: 1274
توندوتیژی دژی ژنان دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک

ناوه‌ڕۆك

توندو تیژی دژی ژنان دە‌بێتە‌ ھۆی جە‌ڵتە‌ی مێشك

لێكۆڵە‌رانی تە‌ندروستی گشتی مە‌كسیك زانیویانە‌، كە‌ توندوتیژی دە‌توانێت مە‌ترسی نە‌خۆشی خوێنبە‌رە‌كان، بە‌تایبە‌ت جە‌ڵتە‌ی مێشك بە‌رز بكاتە‌وە‌.
بە‌پێی ڕاپۆرتی «ئیسنا» بۆ ھە‌واڵی وێستگە‌ی ھە‌واڵی «كتێبخانە‌ی پزیشكی گشتی ئە‌مریكا» لە‌م لێكۆڵینە‌وە‌یە‌دا، ٦٣٤ ژنی تە‌ندروست لە‌ تە‌مە‌نی مامناوە‌ندی ٤٩ ساڵ، كە‌ لە‌ منداڵی یان گە‌ورە‌ییدا، توندوتیژیان بە‌رانبە‌ر كراوە‌.
لێكۆڵینە‌وە‌یان لە‌سە‌ر كراوە‌ بە‌ «رادیۆگرافی»، بۆ پێوانە‌كردنی ئە‌ستووری ئە‌و خوێنبە‌رانە‌ی كە‌ خوێن بۆ مێشك دە‌گوازنە‌وە‌، دواجار دە‌ركە‌وت ئە‌وانە‌ی لە‌ تە‌مە‌نی  گە‌ورە‌ییدا، توندوتیژیان بە‌رانبە‌ر كراوە‌، ١,٥ ئە‌وە‌ندە‌ ئە‌گە‌ری تە‌سكبوونە‌وە‌ی خوێنبە‌رە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی ملیان ھە‌بووە‌.
لێكۆڵینە‌وە‌ی پێشوتری ئە‌و لێكۆڵە‌رانە‌ ئە‌وە‌ی دە‌رخسوتوە‌ كە‌ توندوتیژی دە‌بێتە‌ ھۆی خە‌مۆكی، بە‌كارھێنانی ماددە‌ی ھۆشبە‌ر و كێشە‌ تە‌ندروستیە‌كانی تری لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌، ئە‌م لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ لە‌ دانيشتنی «ئە‌نجومە‌نی ساڵانە‌ی دڵی ئە‌مریكادا» باس كراوە‌.


سەرچاوەکان



786 بینین