مارتن کۆپەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-15:01:00 - کۆدی بابەت: 1334
مارتن کۆپەر

ناوه‌ڕۆك

مارتین کۆپەر ١٩٣٨ز

دوای کۆتاییھاتنی جەنگی دووەمی جیھان، پێوەندیی تەلەفۆنی بوو بە پێویستێکی زۆر گرنگ، خاوەن کارەکان دەبوو بەدەوام تەلەفۆن بۆ یەک بکەن و لە سەرەتا و ئەنجامی کار و پڕۆژەکانیان یەکتر ئەگەدار بکەنەوە. لە ساڵی ١٩٤٩ز، یەکەم تاقیکردنەوە لەو بارەیە کرا، موبایلێکی قەبارە گەورە دروست کرا، بەڵام دو گرفتی ھەبوون: 
یەکەم: کێشەکەی دە کیلۆگرام بوو.
دووەم: شەحنی پاتریەکەی تەنھا ھەشت دەقە خۆی دەکرد.
کۆمپانیەکانی تەلەفۆن بۆ دروستکردنی مۆبایلێکی سووکەڵە و شەحنگر کەوتنە خۆ.

یەکەم مۆبایل

لە ساڵی ١٩٧٣ز، یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی دەربارەی دروستکردنی تەلەفۆنی بچووک (موبایل)، دەست پێ کرد. کۆپر دەڵێت: کاتێک بە موبایلەوە بە شەقامەکانی نیۆرکا تێپەڕ دەبووم، خەڵک بە سەرسووڕمانەوە سەیریان دەکرم.
دواتر کۆپر دە ساڵ خەریکی دروستکردنی موبایلی قەبارە بچووک دەبێت، لە کۆتایدا سەرکەوتوو دەبێت. لە ساڵی ١٩٨٣ز، یەکەم موبایل بە کێشی یەک کیلۆگرام و نرخی سێ ھەزار و پێنجسەد دۆلار کەوتە بازاڕ. دوای تێپەڕینی حەوت ساڵ، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنیا یەک ملیۆن ھاوبەشی ھەبوو.

بڵاوبوونەوەیەکی خێرا

لە سێ ساڵی کۆتایی سەدەی بیستەم، زۆر زۆر بە خێرای موبایل بڵاوبووەوە، لە ھەموو دەوڵەتێک شەبەکەی بۆ دانرا. ئەمڕۆ لە جیھاندا بە سەدان ملیۆنان کەس موبایل ھەڵدەگرن. نەک تەنیا خاوەن کارەکان موبایل ھەڵدەگرن، بەڵکە ھەموو کەسێک، بە ژن و پیاو، گەورە و بچووکەوە، بەکاری دەھێنن. ئەو کەسەی موبایلی پێ نەبێت ئەبێتە جێگەی سەرسووڕمانی خەڵک. کێش و قەبارەشی ھێندە بچووک کراوەتەوە، ھیچ سەخڵەتییەکی پێوە نەماوە. بەوپەڕی ئاسوودەیی خۆت  بە دەست ھەڵگێر و وەرگێری پێ دەکەیت. ئێستە ئەگەر بە دەگمەن نەبێت، کەس تەلەفونی ئەرزی بەکار ناھێنێت. ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی موبایل سەدان پێشکەوتنیان لەو بوارەدا کردووە. ئەمڕۆ موبایل تەنیا بۆ تەلەفونکردن بەکار نایەت، بەڵکە بۆ وێنەگرتن و ئینتەرنێت و گەمە و کاتبەسەربردن و چەندان شتێکی دیکەش.

کورتەیەک لە ژیانی 

 • ئەندازیارێکی ئەمریکییە، ساڵی ١٩٥٧ز، ماستەری لە ھەندەسەی کارەبا وەرگرتووە.
 • دوای نەوەت رۆژ، یەکەم موبایل بەرھەم دێنێت. لە کۆمپانیای (بلاک بێری) کاری کردووە و خاوەنی بەشێکی زۆر لە پشکەکانی بووە.
 • یەکەم ئامێر کە دروستی کرد ناوی (Dyna tac8000x) کە کێشەکەی (١.١٣) کیلۆ گرام بوو.
 • تا ئێستەش لە ژیاندا ماوە.


سەرچاوەکان



966 بینین