خنکان بە هۆی تەنێکەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-20:25:00 - کۆدی بابەت: 1464
خنکان بە هۆی تەنێکەوە

ناوه‌ڕۆك

خنكان

خنکان زۆرتر بەهۆی چونە ناوەوەی تەنی نامۆو گەورە بۆ ناو قورگ وەکو ( پارو یان چکلێت یان شتی تر) بۆ ناو بۆری هەوا کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێگەی هاتوچۆی هەوا بگرێت، زۆرجار کاتێک کەسەکە لە حاڵەتی نان خواردندایە و پێ دەکەنێت یان دەپژمێت ئەم حاڵەتە ڕوودەدات و ڕێگەی هەوا دەگرێت و ناتوانێ نەفەس بکێشێت، خەریکە دەخنکێت تۆش ناتوانیت بەدەم خستنە سەر دەمی نەجاتی بدەیت، بەڵکو بەو کارەت کێشەکە گەورەتر دەکەیت لەو حاڵەتەدا پێویستترین کار بریتییە لە ڕزگاربوون لە ئەو شتە نامۆیەی کە چووەتە ناو بۆری هەواوە ئەویش بەدەرهێنانی. نیشانەکانی کەسێک کە خەریکە دووچاری خنکان بێت.
أ-توشبوو قورگی خۆی دەگرێت و بەدەست ئیشارەت دەکات.
ب-توشبوو زۆر دەترسێت و هەراسان دەبێت.
ج-ناتوانێ قسە بکات .
د-سەرەتا لەوانەیە یەک هەناسەی دەنگ دار دەربکات پاشان دەوەستێت لەهەناسەدان .
هـ-ڕەنگی توشبوو دەگۆڕێت خۆڵەمێشی یان سپی دەبێت.
و- لەماوەی (١-٢) دەقیقەدا بێ هۆش دەبێت.


سەرچاوەکان



982 بینین