کڕێش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-20:17:00 - کۆدی بابەت: 1697
کڕێش

ناوه‌ڕۆك

کڕێشی سەر

کڕێشی سەر نەخۆشی نییە، بەڵکو حاڵەتێکی سروشتیە کە دەتوانێ لە ڕووی جوانی و کۆمەڵایەتییەوە کێشە دروست بکات. پێستی سەر بە خێرایی دروست دەبێت و خانە مردووەکانی دەست دەکەن بە وەرین، ئەمەش لەسەر ئەساسی تەمەن، پاک ڕاگرتنی سەر، شوێنی ژیانی کەسەکە، سروشتی کەسەکە دەگۆڕێت.
کڕێشی سەر زۆرجار لە کاتی پێگەیشتندا کە چالاکییەکانی لەش و بەتایبەتیش پێست گۆڕانکاری بەسەردا دێت واتا هەتا تەمەن بەرەو سەرەوە بچێت ئەم چالاکیانە زیاتر دەبن تا ووردە ووردە لە ناوەڕاستی تەمەندا دەست بە کەم بوونەوە دەکەن. هیچ جۆرە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کڕێش نییە بەڵام دەتوانرێ کۆنترۆڵ بکرێت، باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری کڕێش پاک و خاوێن ڕاگرتنی قژ و پێستی سەر بە شێوەی بەردەوام تا (ڕۆژانە) دەبێت بشۆرێت لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پاکوخاوێنی باشترین ڕێگاەی بۆ چارەسەر کردن.
هەروەها دەتوانین شآمپۆی دژە کڕێش بەکاربهێنین بۆ ماوەیەکی دیاری کراو (نەک بۆ هەمیشە) ئەو شامپۆیانەی کە بە سوودن بۆی بریتین لە:
١- سلنیۆم سۆلفاید
٢- شامپۆی پیری تیۆم. لە کاتی بەکارهێنانی شامپۆدا پێویستە بۆ ماوەی (٥ خولەک) کەفەکەی بەسەرمانەوە بهێڵینەوە پاشان بیشۆرە لە سەرەتادا هەموو ڕۆژێک لێی بدەن بیشۆن بەڵام پاش وەستای (١) ڕۆژ کە دەست پێ کردەوە هەفتەی دوو جار بەکاری بهێنە.


سەرچاوەکان



1687 بینین