هەوکردنی دەزگای میز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-15:25:00 - کۆدی بابەت: 1736
هەوکردنی دەزگای میز

ناوه‌ڕۆك

ئیلتیهاب کردنی دەزگای میز

لە دوای ئیلتیهاب کردنی دەزگای هەناسەدان، زۆرترین هۆکاری چوونە لای پزیشکی نەخۆشەکان بریتییە لە ئیلتیهاب کردنی دەزگای میز، ئەو میکرۆبانەی کە دەبنە هۆی ئەم نەخۆشیە لە ڕێگەی کۆئەندامی زاووزێ وە بەرەو سەرەوە دەچن تاکو میزەڵدان و لەوێشەوە بەرەو سەرتر. لەو شوێنەوەی کە کۆئەندامی زاوزێی ژنان کورتترە لە هی پیاوان، ئەمەش وادەکات کە نزیکتر بێت لە میزەڵدانەوە، بۆیە ئیلتیهاب کردنی دەزگای میز لە ژناندا (١٠) بەرامبەری پیاوان زۆرترە، ئەو خانمانەی کە دووچاری ئیلتیهاب کرنی بەردەوامی دەزگای میز بوونەتەوە، خاوەنی بڕێکی زۆر بەکتریان لە دەزگەی میزدا. زۆرترین هۆکاری دروست کردنی ئیلتیهابی دەزگای میزی درێژخایەن لە پیاواندا چڵک هەڵگرتنی درێژخایەنی پڕۆستاتە. لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریان خستووە کە خەتەنە کردنی مداڵدان دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ترسی ئیلتیهاب کردنی دەزگای میز. چونکە ئەو پارچە گۆشتەی لە کاتی خەتەنەدا لێدەکرێتەوە ئەگەر لێنەکرێتەوە بەکتریایەکی زۆری تیا کۆدەبێتەوە، و هەودەکات، لە ساڵی ١٩٨٩ دا ئەنجومەنی پزیشکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هەندێ کەس کە خەتەنە نەکراون ڕێژەی ١١٪ لە بەرامبەر کەسانێ کە خەتەنە کراون دووچاری ئیلتیهاب کردنی دەزگای میز دەبنەوە. چالاکی زۆری جنسی هۆکاری بەرزبوونەوەی ترسناکی ئەم جۆرە نەخۆشیەی تێدایە. چونکە دەبێتە هۆی چڵک هەڵگرتن و بەکتریا هەڵگرتن، هەروەها لە ئافرەتانیشدا حەپی (دژە سک پڕی) دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر زیادبوونی ئەم نەخۆشیە بە هۆی ئەو هۆرمۆنەی کە تێیدایەتی.


سەرچاوەکان



1897 بینین