خێرا لێدانی دڵ پە‌یوە‌ندی بە‌ مردنی پێشوە‌خت هە‌یە‌

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-07-23:52:00 - کۆدی بابەت: 2079
خێرا لێدانی دڵ پە‌یوە‌ندی بە‌ مردنی پێشوە‌خت هە‌یە‌

ناوه‌ڕۆك

خێرا لێدانی دڵ پە‌یوە‌ندی بە‌ مردنی پێشوە‌خت ھە‌یە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ پە‌یوە‌ندی دە‌بینێتە‌وە‌ لە‌نێوان خێرا لێدانی دڵ و مردنی پێشوە‌خت، واتە‌ تاكو دڵ خێراتر لێبدات ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ تۆ لە‌ ئایندە‌یە‌كی نزیكتردا گیان لە‌دە‌ستبدە‌ی.
لێدانی ئاسایی دڵ لە‌ ھە‌ر خولە‌كێكدا و لە‌كاتی پشوودان ٦٠-١٠٠ دانە‌یە‌، بە‌ڵام كە‌سانی وە‌رزشكار و خاوە‌ن لێھاتووی جە‌ستە‌یی لێدانی دڵیان لە‌و ڕادە‌ییە‌ كە‌مترە‌.
توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ كە‌ ئە‌نجامە‌كە‌ی لە‌ جۆرناڵی زانستیی پزیشكانی كۆمە‌ڵە‌ی كە‌نە‌دا بڵاوبووە‌تە‌وە‌ لە‌ خولە‌كێكدا، ئە‌گە‌ری مردنی پێشوە‌ختە‌ بە‌ ڕاددە‌ی ٩٪‏ زیاددە‌كات.
تاوە‌كو دڵێكی تە‌ندروست ھێواشتر لێبدات، كاراتر كاری خۆی دە‌كات، لێدانی دڵی كە‌سانی ئاسایی بۆ ھە‌ر خولە‌كێك ٦٠-١٠٠ دانە‌یە‌ لە‌ كاتی پشوودا، بە‌ڵام ئە‌وانە‌ی بە‌ھۆی وە‌رزشە‌وە‌ لێھاتوویە‌كی زیاتری جە‌ستە‌ییان ھە‌یە‌، دڵیان لە‌ھە‌ر خولە‌كێك و لە‌كاتی پشوودا ٤٠ جار لێدە‌دات.
توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كان دە‌ڵێت لە‌كاتی پشوودان و بۆھە‌ر خولە‌كێك زیاتر لە‌ ٨٠ جار لێبدات، ئە‌وە‌ ئە‌گە‌ری مردنت لە‌ ٢٠ ساڵی داھاتوودا ٤٥٪‏ زیاددە‌كات.
ھە‌رچی ئە‌وانە‌شن كە‌ لێدانی دڵیان لە‌نێوان ٦٠-٨٠ لێدانە‌ كە‌ ھە‌ر خولە‌كێك و لە‌كاتی پشوو، ئە‌گە‌ری مردنیان لە‌ ٢٠ ساڵی داھاتوودا ٢١٪‏ە‌.
ئە‌وانە‌ش كە‌ لێدانی دڵیان لە‌ خولە‌كێك و لە‌كاتی پشوودا بریتییە‌ لە‌ ٩٠، ئە‌وە‌ ئە‌گە‌ری مردنی پێشوە‌ختە‌یان دووئە‌وە‌ندە‌ی كە‌سانی دیكە‌یە‌.
توێژینوە‌كە‌ لە‌ چین ئە‌نجامدراوە‌ و ئە‌نجامی شرۆڤە‌كردنی ٤٦ توێژینە‌وە‌ پێشووترە‌ و تێیدا لە‌ مردنی ٧٨ ھە‌زار كە‌س كۆڵراوتە‌وە‌ كە‌ ٢٥ ھە‌زاریان بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ گیانیان سپاردووە‌.


سەرچاوەکان



1296 بینین