بورجی ئیڤڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-12-02:52:00 - کۆدی بابەت: 2190
بورجی ئیڤڵ

ناوه‌ڕۆك

بورجی ئیڤڵ

بورجی ئیفڵ، یەكێكە لە بەناوبانگترین شوێنەكانی ئەوروپا و جیهان، كە دەكەوێتە شاری پاریس لە فەڕنسا. بە یەكێك لە سەرسوڕهێنەرەكانی جیهان دادەنرێن، كە بەناوبانگترین ناوچەی گەشتیاری فەڕنسایە، لە ساڵی 1889 بنیادنراوە و تا ساڵی 1930 واتا بە درێژایی 41 ساڵ بە بەرزترین بینای جیهان دادەنرا.  دروستكردنی بورجی ئیفڵ دوو ساڵی خایاند، كە زیاتر وەك بورجی چاودێری و پەخشی ڕادیۆیی بەكاردێت.

بۆچی بورجی ئیڤڵ دروستكرا؟

هۆكاری سەرەكی دروستكردنی بورجی ئیفڵ بۆ ئاهەنگ گێڕان بوو بە تێپەڕاندنی 100 ساڵ بەسەر شۆڕشی فەڕەنسا، كە دیموكراسیەتی بەرپاكرد و حوكمی دیكتاتۆری لەناوبرد، هەروەها هەمان كات بوو لەگەڵ دەسپێكردنی پێشانگای پیشەسازی لە پاریس لە ساڵی 1889. بۆیە بڕیاریاندا بە دروستكردنی تەلارێكی گەورە بۆ ئەم پێشانگایە و لە هەمانكاتتدا وەك ئامرأزێك بۆ شۆڕشی فەڕەنسی.

چەند زانیاریەك لەسەر بورجی ئیفڵ

لێرەدا چەند زانیاریەك دەخەینە ڕوو كە وایكرد بورجی ئیفڵ ببێت بە یەكێك لە بەناوبانگترین ناوچە گەشتیارییەكانی جیهان:

  • لاشەی بورجەكە لە ئاسن پێكهاتووە، كە بریتیە لە 18038 پارچەی ئاسن، كە بە 1500000(ملوێنێك و پینج سەد) بزمار بەیەكەوە بەستراوە، كێشی بورجەكە نزیكەی 10 تەن دەبێت.
    درێژی بورجی ئیڤل دەگاتە 324 مەتر، كە تا ساڵی 1930 بە بەرزترین بینا دادەنرا.
  • لە 3 قات پێكدێت و 7 مەسعەدی كارەبایی تێدایە، هەروەها دوو چێشتخانەی تێدایە، مەسعەدەكان نزیكەی 8 خولەك دەخایەند تا دەگەنە لوتكەی بورجەكە.
  • بورجی ئیڤڵ لەلایەن ئەندازیار (گۆستاڤ ئیفڵ) دروستكراوە كە بە ناوی ئەمەوە ناونراوە.
  • نزیكەی 50 ئەندازیار و 300 كرێكار، كاریان لە دروست كردنی بورجەكەدا كردووە.
  • لە سەردەمی كۆندا بورجەكە بە چەند لێكۆڵینەوەیەك بەكاردەهات، وەك، كەش و هەوا، كەوتنەخوارەوەی سەربەست، هەروەها چاودێری ئاسمانی.
    بە یەكێك لە ئاسەوارە مێژوییەكان دادەنرێت، كە ناوی لە لیستی یونسكۆدا هاتووە.
  • هەر 7 ساڵ جارێك بورجی ئیفڵ ڕەنگ دەكرێتەوە كە پێویستی بە نزیكەی 60 تەن بۆیاخ هەیە.
  • گۆستاڤ ناوی 72 ئەندازیاری لەسەر بورجەكە هەڵكۆڵیوە كە بەناوبانگترین ئەندازیارەكانی ئەو كاتە بوون.
  • بورجەكە لە 2665 پلیكانە پێكهاتووە.
  • بە شەودا نزیكەی 20 هەزار گڵۆپ بەكاردێت بۆ ڕووناككردنەوەی بورجەكە.


سەرچاوەکان

1880 بینین