سیستمی فیدڕاڵی

سیستمی فیدڕاڵی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-18:38:00 - کۆدی بابەت: 2437
سیستمی فیدڕاڵی

ناوه‌ڕۆك

سیستمی فیدراڵی

فیدراڵی بریتیەی لە دەسەڵاتی چەند حکومەتێکی هەرێمی (اقلیمی)، لە نێو دەسەڵاتی یەک حکومەتی مەرکەزیدا، سیستەمی فیدراڵی کاتێک دروست دەبێت کە لە دەوڵەتێکی خاوەن قەوارەی سەربەخۆی سیاسییدا چەند نەتەوەیەکی جیاواز، ئاینی جیاواز، ڕەگەزی جیاواز، مێژووی جیاواز هەبن، پەیدابوونی فیدراڵی لەسەر یەکێ لەو جیاوازیانە دەبێت کاتێ گەیشتنە ئەوەی کە ئیتر پێکەوە ژان لەژێریەک دەستووردا بۆیان ناگونجێ و ناشیانەوێ لە یەکتر جیا ببنەوە، بۆیە چەند حکومەتێکی خۆجێی سەربەخۆ لە سێبەری ڕژێمی فیدراڵی دەستەبەر دەکەن، ئەو کاتە ئە ونەتەوەیە دەبێتە خاوەنی حکومەتی هەرێمی خۆی، دەسەڵاتی هەرێمی خۆ دەستەبەر دەکات وەکو دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و دەسەڵاتی دادوەری تایبەت بە خۆی دەبێت هەروەها نوێنەری لە حکومەتە مەرکەزییەکەش دەبێت، ئەمە جگە لەوەی هەندێ جاریش بە هەموو حکومەتە فیدراڵییەکان ناتوانن بە تەنیا جێبەجێ بکەن وەکو (کاروباری دەرەوە و لایەنی سەربازی و هەموو ڕێکەوتن و پەیمان بەستنێکی نێودەوڵەتی).
ئەمەریئکا چەندین هەرێمی فیدراڵی تێدایە کە لەسەر بنەمای جیاوازی ئابووری و پێکهاتوون و هەمووشیان یەک نەتەوەن، ئەڵمانیا چەندین هەرێمی فێدراڵییە و لەسەر جیاوازی ئایینی دروست بوون و سەر بە یەک نەتەوەن، یەکێتی سۆڤیەتی ێشوو چەندین هەرێمی فیدراڵی تێدا بوون لەسەر جیاوازی نەتەوەکان پێکهاتبوو، ئەم حکومەتانە بە یەک سیاسەت و یەک حکومەت مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەکەن و دەناسرێن.
هەموو بڕیارەکانی شەڕ و ئاشتی مۆر دەکەن، هەموو ڕێککەوتنێکی ئابووری و ڕۆشنبیری و سیاسی و سەربازی، دەسەڵات تەنها بۆ حکومەتی مەرکەزییە، کەواتە بە چەند حکومەتێکی هەریمی یەک حکومەت مەرکەزی پێک دەهینن و هەر هەرێمەی یاسای جیاواز و سەربەخۆیان هەیە لە ناو هەرێمەکەی خۆیاندا بەکار دەهێنرێن، هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە یەکگرتنی فیدراڵین زۆریان جیاوازییان هەیە لە ناوەڕۆک و یاسای فیدراڵی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە، ڕژێمی فیدراڵی لە ئەرجەنتین جیایە لەگەڵ ڕژێمی فیدراڵی سویسرا یان ئەمەریکا هەریەکەو بەگوێرەی ولاتەکەی خۆی گونجاوە.

ئامانجی یەکگرتنی فیدراڵی

چەند ئامانجێک هەیە لە یەکگرتنی فیدراڵی لە دەوڵەتێکدا:

  1. وڵاتە یەکگرتووەکە بەرپرسیارە لە هەڵگیرساندنی جەنگ و ئاشتبوونەوە و سەرپەرشتیکردنی هەموو هێزە چەکدارەکان، ئەمەش لە دەستووری چەند دەوڵەتێکی وەکو سویسرا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەرجەنتیندا هاتووە.
  2. وڵاتە یەکگرتووەکە بۆی هەیە پەیمان ببەتێت، بەڵام ئەندامەکان یاخود هەرێمەکانی مافی ئەوەیان نیەی، کەچی هەندێ لەو وڵاتە یەکگرتووانە ڕێیان بە وڵاتە ئەندامەکان داوە کە هەندێ پەیمانی ناسیاسی ببەستن، بەو مەجانەی لەگەڵ سیاسەتی گشتی ولاتە یەکگرتووەکە بگونجێ وەکو دەستووری سویسرا.
  3. وڵاتە یەکگرتووەکە بۆی هەیە ئاڵوگۆڕی دیبلۆماسی بکات و ببێتە ئەندام لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کەچی ئەندامەکان ئەو مافەیان نابێت، هەروەکو لە دەستوری ئەرجەنتیندا هاتووە.
  4. وڵاتە یەکگرتووەکە بەرپرسیارە لە هەر ڕەفتارێکی دژ بە یاسا نێو دەوڵەتییەکان، جا ئەو ڕەفتارە لە لایەن دەسەڵاتێکی نێودەوڵەتی یەکگرتوو (مەرکەزی) ڕوویدابێت یان لە لایەن دەسەڵاتێکی دەوڵەتە ئەندامەکان واتە هەرێمە فیدراڵییەکان.
  5. ئەو جەنگەی لە نێوان ئەندامانی دەوڵەتە یەکگرتووەکە ڕوودەدات بە جەنگێکی ناوەخۆ دەژمێردرێت.

بنەماکانی فیدراڵی 

بنەماکانی فیدراڵی پێک دێت لە:

  1. کۆمەڵە خەڵکێکی دیاری کراو.
  2. هەرێمێک.
  3. یەکێتی ئارەزوومەندانە.
  4. دەستوورێک کە جۆری سیستەم و دەسەڵات دیاری دەکات.

 


سەرچاوەکان

1725 بینین