ئاڵای عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-03:02:00 - کۆدی بابەت: 2509
ئاڵای عێراق

ناوه‌ڕۆك

ڕەنگەكانە ئاڵای عێراق واتای چییە؟

دیزاینی ئاڵای عێراق

ئاڵای ئێستای عێراق پێكدێت لە سێ خەت بەڕەنگی سوور، سپی، ڕەش وەك ڕەنگی پشتەوە هەروەها تەكبیر لە ناوەڕاستدا بە ڕەنگی سەوز. یەكەمین ئاڵای عێراق لە ساڵی 1921 بوو كە لەلایەن شانشینی عێراقەوە دانرا كە لە شۆڕشی عەرەبییەوە وەرگیرابوو، پێكهاتبوو لە هێمایەكی نەتەوەیی كە هەڵۆیەكی ئاڵتوونی بوو هەروەها سێ ڕەنگ كە سپی و ڕەش و سوور بوو، كە ئەم ڕەنكانە ڕێزی لێگیراوە لە شیعرەكانی (صفي الدين الهلي) لە سەدەی سێزدەهەمدا. لە ئاڵای عێراقدا ڕەنگی سەوز بە واتای كێڵگەكان دێت، سپی بە واتای هاندەر و كاركردن دێت، سوور بە واتای ئامادەباشی بۆ خوێنڕشتن دێت، ڕەنگی ڕەش بە واتای جەنگ دێت.

ئاڵای عێراق

لەدوای تەواو بوونی جەنگی جیهانی یەكەم(فيصل بن حسين بن علي) حوكمڕانی شانشینی عێراقی پێبەخشرا. لە ساڵی 1921 ئاڵاكەی باوكی بەكاردەهێنا كە پێكهاتبوو لە چەند خەتێكی ئاسۆیی كە ڕەنگی ڕەش و سپی و سەوز بوو لەگەڵ سێگۆشەیەكی سوور كە لە سوچەكەیدابوو. پاشان لە ساڵی 1924 فەیصەڵ گۆڕانكاری لە یاسای دروستكردنی ئاڵادا كرد. لە ساڵی 1924 ئاڵاكەی گۆڕی بە لابردنی سێگۆشە سوورەكە و دانانی دوو ئەستێرەی سپی حەوت سەر كە وەك نیشانەیەك بۆ نەتەوەی كورد و عەرەب، پاش ڕوخانی ڕژێمی پادشایەتی لە ساڵی 1958 ئاڵایەكی نوێ دانرا كە پێكهاتبوو لە چەند خەتێكی ستوونی لە ڕەنگەكانی ڕەش، سپی، سەوز.
دەوترێت كە ئاڵاكەی ساڵی 1959 گۆڕدرا بە نمونەیەك لە ئاڵای عەرەبی لە ساڵی 1963، كە سێ ئەستێرەی تێدا بوو بە واتای ویستنی یەكگرتن لە نێوان عێراق و میسر و سوریا، بەڵام هێڵە ئاسۆییەكان واتای پشتبەستنە بە میسر و سوریا و باكوری یەمەن، پاشان لە ساڵی 1991 ئاڵای عێراق لەلایەن سەرۆك كۆماری ئەوكات سەدام حسێنەوە گۆڕدرا، لەڕێی زیادكردنی (الله أكبر) بۆ نێوان سێ ئەستێرەكە، كە واتای پابەندبوونی عێراق بوو بە ئاینی ئیسلامەوە، هەروەها لە ساڵی 2008 ئەم ئاڵایەی ئێستای عێراق بەكارهێنرا بەشێوەیەكی كاتی تا كێشەی ئاڵا چارەسەر دەكرێت.

سنووری عێراق

توركیا دەكەوێتە باكووی عێراق، و سووریا و ئەردەن دەكەونە ڕۆژئاوا، ئێران دەكەوێتە ڕۆهەڵات و لە باشوورەوە شانشینی عەرەبی سعودی و كوەیت دراوسێی عێراقن، و یەكێكە لە وڵاتە ڕۆژهەڵاتییەكانی وڵاتانی عەرەبی كە دەكەوێتە سەر هەمان هێڵی پانی كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای لەسەرە، هەروەها 58 كیلۆمەتر سنوری كەناراوی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەیە، كە ئەوەش دەیكاتە خاوەنی چەند ناوچەیەكی بچووك لە ڕووبەرە ئاوییە هەرێمییەكە، و بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێ لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە توانای چوونە ناو ئاوی هەیە.


سەرچاوەکان



1967 بینین