بەبێ بەروار بەبێ واژوو(2017) - بدون تاریخ بدون امضا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-00:57:00 - کۆدی بابەت: 2568
بەبێ بەروار بەبێ واژوو(2017) - بدون تاریخ بدون امضا

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو پزیشکی یاسایی دەکات، کە شەوێک دکتۆر کاوە(ئەمیر ئاغایی) لەکاتی شۆفێری لە ماتۆڕێک دەدات کە خێزانێکی لەسەرە و دوای ئەوەی پێیان دەڵێت کە بیانگەیەنێتە دەرمانخانە دەڵێن کە حاڵیان باشە و گوێی بۆ ناگرن، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر کاوە تەرمێک دەبینێتەوە کە ئاشنایی لەگەڵیدا هەیە و شۆکی دەکات.
 
بدون تاریخ بدون امضا (٢٠١٧) فیلمێکە لە کاری دەرهێنانی (وەحید جەلیلوەند) و نووسینی (عەلی زرنگار) و (وەحید جەلیلوەند) و کاری بەرهەمهێنانیشی لەلایەن (ئیحسان عەلیخانی) و (عەلی جەلیلوەند) ـەوە ئەنجامدراوە. ماوەی فیلمەکە ١٠٠ خولەکە و یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی ئەو ساڵەی ئێران و یەکێک بوو لە سێ نوێنەرانی وڵاتی ئێران بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار، بەڵام دواتر هەڵنەبژێردرا. فیلمەکە توانی لە وڵاتی ئێران زیاتر لە ٤ ملیار تمەن و لە وڵاتی ئوستڕالیا ١٧ هەزار دۆلار و لە ئیتاڵیا ٢٤ هەزار دۆلار و لە ئەمریکا ٣٠ هەزار دۆلار کۆبکاتەوە. چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو پزیشکی یاسایی دەکات، کە شەوێک دکتۆر کاوە(ئەمیر ئاغایی) لەکاتی شۆفێری لە ماتۆڕێک دەدات کە خێزانێکی لەسەرە و دوای ئەوەی پێیان دەڵێت کە بیانگەیەنێتە دەرمانخانە دەڵێن کە حاڵیان باشە و گوێی بۆ ناگرن، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر کاوە تەرمێک دەبینێتەوە کە ئاشنایی لەگەڵیدا هەیە و شۆکی دەکات. بەژداربووانی فیلمەکە: ئەمیر ئاغایی لە ڕۆڵی کاوە نەریمان هەدیە تارانی لە ڕۆڵی سایە نەوید محەمەدزادە لە ڕۆڵی موسا خان‌رودی زەکیە بەهبەهانی لە ڕۆڵی لەیلا کاری موزیکی فیلمەکە لەلایەن پەیمان یەزدانیانەوە کراوە و گۆرانی (بدون تاریخ بدون امضا)ـیش لەلایەن (روزبە بمانی) ـەوە بۆ فیلمەکە وتراوە. فیلمەکە بەشداری چواردە خەڵاتی فیستیڤاڵەکانی وڵاتانی دەرەوەی کرد و لە وڵاتی ئێرانیش بەشداری پێنج فیستیڤاڵی کرد و توانی ببێتە خاوەن چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی.

خەڵاتەكان

  • باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پاڵپشت بۆ نەوید محەمەد زادە لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • باشترین کاری دەنگ لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • باشترین دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی ڤێنیز
  • باشترین ئەکتەر بۆ نەوید لە فیستیڤاڵی ڤێنیز
  • باشترین فیلم و دەرهێنان لە یۆنان
  • باشترین فیلم و سیناریۆ لە لە ستۆکهۆڵم
  • باشترین فیلم و دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی فست و شیکاگۆ و براتیسلاوا و ئاسیا پاسیڤیک.
  • باشترین فیلم و دەرهێنان و سیناریۆ
  • باشترین ئەکتەری ژنی پاڵپشت و پیاوی پاڵپشت بۆ زەکیە بەهبەهانی و نەوید محەمەدزادە لە فیستیڤاڵی خانەی سینەما
  • لە فیستیڤاڵی سینەما سینەماش براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ و باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بوو

دەرهێنەر

Vahid Jalilvand

نووسەرەكان

Vahid Jalilvand,Ali Zarnegar

ئەكتەرەكان

ئەمیر ئاغایی,نوید مجید محمدزاده,هەدیە تارانی

كات

100 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

31/7/2017


سەرچاوەکان



1540 بینین