بۆچی لە دیوی چەپەوە سواری ئەسپ دەبین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-02:27:00 - کۆدی بابەت: 2633
بۆچی لە دیوی چەپەوە سواری ئەسپ دەبین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی لە دیوی چەپەوە سواری ئەسپ دەبین؟

ئەسپسواری وەرزشێکی بەربڵاوە لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، ئەوەی جێی سەرنجە، خەڵکی هەمیشە لە لای چەپەوە سواری ئەسپ دەبن، ئایا دەزانن لەبەر چی؟
نەریتی سوار بوونی ئەسپ لە دیوی چەپەوە، دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە لەمەوپێش، باسێکی زۆر خۆش هەیە سەبارەت بە دروست بوونی ئەو داب و نەریتە:

پێش سەدان ساڵ، ئەسپ لە جەنگدا بەکار دەهێنرا، لەو جەنگانەدا شمشێر چەکی سەرەکی بووە، پیاوە دەست ڕآستەکانیش شمشێرەکانیان دەکردە لای چەپیانەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە دەستی ڕاستیان خێرا شمشێرەكەیان دەربهێنن، لەبەر ئەوەی ئەسپ سوارەکە شمشێرەکەی دەکرد بە لای چەپیدا، بۆیە بە ئاسانی دەیتوانی قاچی ڕآستی بەرز بکاتەوە لە کاتی سواربوونی ئەسپەکەیدا، بەو جۆرە شمشێرەکەی نەدەبووە ڕێگر لە کاتی سواربووندا، بۆیە ئەسپ سواران لە دیوی چەپەوە سواری ئەسپەکانیان دەبوون.
هەرچەند ئەسپ سوارانی ئەم سەردەمەی خۆمان، شمشێر هەڵناگرن، بەڵام داب و نەریتی سواربوونی ئەسپ لە لای چەپەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە و تەنانەت ئەو کەسانەش مەشق دەکەن لەسەر ئەسپ سواری، دەبێت بە دیوی چەپدا مەشقی سواربوونی ئەسپ بکەن.


سەرچاوەکان



2024 بینین