وردبینی ئەلکترۆنی چۆن ئیش دەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-10:55:00 - کۆدی بابەت: 2829
وردبینی ئەلکترۆنی چۆن ئیش دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

وردبینی ئەلکترۆنی چۆن ئیش دەکات؟

وردبین ئامێرێکە شتە بچوکەکانمان بۆ گەورە دەکاتەوە. دوو جۆر وردبین هەیە:
١- وردبینی چاوی.
٢- وردبینی ئەلکترۆنی.
لە وردبینی چاویدا ئەو شتەی دەمانەوێت بیبینین بە ڕووناکی ڕۆشن دەکرێتەوە. وێنە گەورە بووەکە بە یەکگرتنی دوو عەدەسە دەستمان دەکەوێت. یەکەمیان پێی دەوترێت عەدەسەی شت و ئەوی تریان پێی دەوترێت عەدەسەی چاو.
بەڵام وردبینی ئەلکترۆنی تەزویەک لە ئەلکترۆناتی زۆر خێرا بەکار دەهێنێت لەبری بەکارهێنانی سەرچاوەیەکی ڕووناکی. وردبینی ئەلکترۆنی عەدەسەیی نییە بەڵام عەدەسەی موگناتیسی و بواری ئەلکترۆناتی بەکار دەهێنێت. لە موگناتیسی کارەباییەوە ئەو بوارە موگناتیسیەمان دەست دەکەوێت کە لە شێوەی گڵۆڵە، دیاردەی (الترکز) لەکاتی دەردانی تەزووە کارەباییەکان بەرهەم دێنێت تیایدا. وردبینی چاوی دەتوانێت ٢٥٠٠ جار ئەو شتەی خراوەتە ژێری گەورەی بکاتەوە. بەڵام وردبینی ئەلکترۆنی دەتوانێت ٢٠٠ هەزار جار گەورەی کاتەوە.
وردبینە ئەلکترۆنییەکان لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەندامە زۆر وردەکانی وەکو ڤایرۆسەکان و بەکتریا و ڕیشاڵەکان بەکار دەهێنرێت. ئێمە دەزانین تیشک بە شێوەی شەپۆل دەگوازرێتەوە، بەهەمان شێوە شەپۆلەکان پەیوەست دەبێت لەگەڵ جوڵە ئەلترۆنەکاندا کە بە شەپۆلەکانی مادە دەناسرێت. وردبینی ئەلکترۆنی بە سوود وەرگرتن لە پەیوەندی شەپۆلانی مادە لەگەڵ ئەلکترۆناتەکاندا دروست کراوە. لەبەر ئەو هۆیە وردبینی ئەلکترۆنی توانای شیتەڵکردنی بەهێزترە لە توانای شیتەڵ کردنی وردبینی چاوی. لە وردبینی ئەلکترۆنیدا گورزێک لە ئەلکترۆنات دەخرێتە سەر ئەو شتەی کە مەبەستە ببینرێت. بەیارمەتی (عەدەسە)ی موگناتیسی کارەبایی وێنەی گەورە کراوی شتەکەمان دەست دەکەوێت کە لەسەر شاشەی فۆرسنتێک دەردەچێت. وێنەی ئەو وێنەیە لەسەر وێنەیەکی فۆتۆگرافی یان تابلۆیەک دەگیرێت و بەیارمەتی ئەو وێنەیە لێکۆڵینەوەی پێکهاتەی شتەکە دەکرێت. بە دوور و درێژی، وردبینی ئەلکترۆنی لە لێکۆڵینەوەی شتە وردەکان بەکار دەهێنرێت. ئامێرێکی زۆر بە سوودە و بە زۆری لە لێکۆڵینەوەی پێکهاتەی کریستاڵیەکان و خانەکان و ڤایرۆس و بەکتریاکاندا بەکاردێت. زۆربەی تاقیگە گەورەکانی لێکۆڵینەوە بەکاری دەهێنن.


سەرچاوەکان



2938 بینین