هندیەکانی ئینکا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-11:19:00 - کۆدی بابەت: 2830
هندیەکانی ئینکا

ناوه‌ڕۆك

هندیەکانی ئینکا

ئینکا هندیەکانی ئەمریکای باشوورن، کە حکومەتیان بەسەر ئیمپڕاتۆریەتێکدا دەکرد لە ناوەڕاستی شیلی تا سنوری ئێستای نێوان کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر. هندیەکانی ئینکا پایتەختی خۆیان لە (کزکۆ) دروست کرد لە سەدەی ١٨ (مانکۆکایان) یەکەم حاکمی ئینکا بوو، بڕوایان وابوو لە نەوەی خواوەندی ڕۆژە. هندیەکانی ئینکا جەنگەکانیان لە سەرەتای سەدەی ١٥ەهەمدا دەستی پێ کرد و لە ماوەی (١٠٠) ساڵدا توانیان دەست بگرن بەسەر دانیشتوانی ئەندیزدا کە ئەوکات ژمارەیان نزیکەی ١٢ ملیۆن کەسێک بوو. کۆمەڵگای ئینکا کۆمەڵگایەکی چینایەتی بوون، ئیمپڕاتۆر بە یارمەتی چینە دەرەبەگەکە بە ئەوپەڕی دڕندانە و دڵ ڕەقیەوە مومارەسەی دەسەڵاتی خۆی دەکرد. تەکنۆلۆجیان و تەلارسازیان زۆر پێشکەوتوو بوون. جوتیاران بەشی زۆری کۆمەڵگای ئینکایان پێک دەهێنا. هیچ کەس باجی نەدەدا بەڵام دەبوایە پیاوەکانیان وەرزانە لە سوپادا خزمەتی دروست کردنی بینا و ڕێگا و بان یان پەرستگایان بکردایە. هندیەکانی ئینکا پردی هەڵواسراویان دروست دەکرد، لە بەینی شاخەکان جادەیان دروست دەکرد، لەگەڵ کەناڵی درێژی ئاودا ، هەروەها قەڵای زۆر گەورەیان دروست دەکرد. تا ئێستاش لە سەرانسەر شاخەکانی ئەندێردا دەتوانرێت شوێن دەستیان لە کەناڵی ئاو و ڕێگاوبان و پەرستگا و کۆشکەکانیاندا ببینرێت. سەرەڕای ئەوانە پزیشکی و نەشتەرگەری لە سەردەمیاندا زۆر پێشکەوتوو بووە. بە دەستی خۆیان لە خوری ئاسکی لاما و لۆکە جلوبەرگی خۆیانیان دروست کردووە. هەر جوتیارێکیان دەیتوانی نان و جلوبەرگی خۆی بەرهەم بێنێت.
جەنگاوەری ئیسپانی (فرانسیسکۆ بێزارۆ) لە ساڵی ١٥٣٢دا جەنگی لەگەڵ هندیەکانی ئینکا کرد، بێزارۆ بە ١٨٠ جەنگاوەر چووە ناو ئیمپڕاتۆریەتی ئینکاوە لەو کاتەدا ناکۆکی کەوتبووە نێوان هواسکار و تاهەلبای برای کە کامیان ببنە حاکمی ئینکا لە ئەنجامدا ئەتاهولبا جەنگەکەی بردەوە، بەڵام بێزارو گرتنی و بە خیانەت تۆمەتباری کردن لە هەمان کاتدا هولسکاریش بە دیل گیرا و کوژرا. دوای ئەوە بیزارو ئەتاهولباشی کوشت، ئیمپڕاتۆریەتی ئینکا بەبێ سەرکردە مایەوە و نەیتوانی لەبەرامبەر جەنگاوەرە دڕندەکانی ئیسپاندا خۆڕاگری بکەن. ئیسپانیەکان ئیمپڕاتۆریەتی ئینکایان کردە موستەعمەرەیەکی سەر بە ئیسپانیا.
پێویستیە ئابوری داگیرکەریەکان وای کرد چاو بخەنە سەر دەرهێنانی زیوو لە کاتەکاندا کە وای کرد دابەشکردنی دانیشتوان بگەڕێتەوە بۆ شارە گەورەکان. زۆر لە هندیەکان بەرەو ڕۆژهەڵات هەڵهاتن لە ترسی کانەکان و ڕژێمی داگیرکاریدا. بە کۆمەڵێک هێرش دەزگا ئاینییەکانی گەلی ئینکا لەناوبران. زۆرێک لە مێژوو نوسان دەڵێن ئەو شارستانیەی ئیسپانیەکان لەناویان برد لە زۆر ڕووەوە لە شارستانیەکەی خۆیان پێشکەوتووتر بوو.


سەرچاوەکان



562 بینین