چی وادەکات خۆر درەوشاوە بێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-03:23:00 - کۆدی بابەت: 3119
چی وادەکات خۆر درەوشاوە بێت؟

ناوه‌ڕۆك

چی وادەکات خۆر درەوشاوە بێت؟

خۆر نزیکترین ئەستێرەیە لە زەویەوه، ئێمه دەزانین ئەگەر گەرمی خۆر نەبوایە، ئەوا یەک دڵۆپ ئاو لەسەر زەویدا نەدەبوو، ئەگەر تیشکی خۆر نەبوایە هیچ ڕووەک و گیانلەبەر و مرۆڤێک بوونی نەدەبوو، خۆر نزیکەی ٩٣٠٠٠٠٠٠ میل لە زەوییەوە دوورە, خۆر ١٣٠٠٠٠٠ هەزار جار لە زەوی گەورەترە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە خۆر وەکو زەوی تەنێکی ڕق نیە، چۆن ئەم ڕاستیە دەزانن؟
گەرما لەسەر ڕووی خۆر دەگاتە نزیکەی ٦٠٠٠ پلەی سەدی، ئەم گەرمایە هێندە بەرزە بەسە بۆ گۆڕینی هەر بەرد و کانزایەک بۆ گاز.

پێش چەندین ساڵە زانایان باوەڕیان وابوو، ئەوەی وا لە خۆر دەکات درەوشاوە بێت و تیشک و گەرمی بدات، ئەوەیە خۆر دەسوتێت بەڵام خۆر سەدەها ملیۆن ساڵە گەرمە و تیشک دەدات، هیچ شتێکیش نییە ئەو هەموو ماوەیە بەردەوام بسوتێت.
زانایان باوەڕیان وایە گەرمای خۆر لە ئەنجامی کردارێکەوەیە کە لە کەرتبوونی ناوکی بۆمبێکی ئەتۆمی دەچێت، چونکە خۆر ماددەیەکە لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی تر دەگۆڕێت، ئێمە پێویستمان بە ماددەی زۆر کەم هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە ووزە، بۆ نموونە : ٢٨ گرام لە ماددەیەک دەشێت وزەیەک بەرهەم بێنێت بەس بێت بۆ تواندنەوەی یەک ملیۆن تەن لە بەرد، ئەگەر زانست ڕاستی کردبێت و پێکابێتی ئەوا خۆر هەر بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی مەواد دەگۆڕێت بۆ وزە، یەک لەسەر سەدی قەبارەی خۆر دەتوانێت وزەیەکی وا گەرمی دروست بکات لە ١٥٠ هەزار ملیۆن ساڵ بە گەرمی بمێنێتەوە!
      


سەرچاوەکان



586 بینین