نەروەل چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-15:18:00 - کۆدی بابەت: 3133
نەروەل چییە؟

ناوه‌ڕۆك

نەروەل چییە؟

نەروەل جۆرێکە لە نەهەنگەکان زۆرترین جۆرە لە ئاژەڵەکان کە جێی تێڕامان بێت. زۆربەمان وا دەزانین تەنها یەک جۆر نەهەنگ هەیە بەڵام لە ڕاستیدا چەندین جۆر نەهەنگ هەیە، ئەو نەهەنگانەی دانیان هەیە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر چەندین جۆر لە ماسی دەژێن کە ڕاویان دەکەن و دەیانگرن. نەهەنگی عەنبەر گەورەترینی نەهەنگە داندارەکانە کە درێژیەکەی دەگاتە ٢٠ مەترێک و سەری زۆر گەورەیە. لە جۆرەکانی ئەو نەهەنگە نەهەنگێکە لوتێکی جۆرە شوشەیی هەیە و لە هەردوو لای سەریەوە پەڕێکی گەورەی سەیری هەیە. نەروەل لە نەهەنگە داندارەکانە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئاوە جەمسەریەکاندا هەیە و شتێکی تیایە کە لە نەهەنگەکانی تردا نیە. نەروەل (کەرکەدەنی دەریا) دانێکی عاجی درێژی هەیە لە لای چەپی دەمیەوە کە لە دەمیەوە وەکو شمشێر دەردەچێت!


سەرچاوەکان



709 بینین