کردارەکانی کۆمپیوتەر چین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-14:22:00 - کۆدی بابەت: 3174
کردارەکانی کۆمپیوتەر چین؟

ناوه‌ڕۆك

كردارەكانی كۆمپیوتەر

تۆماركردن

تۆماركردن بە كردارێكی سەرەكی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دادەنرێت بەتایبەتی كۆمپیوتەر، داتا و زانیاری تۆماركردن بە چەند ڕێگەیەك دەكرێت لەلایەن بەكارهێنەرەوە كە لە بیرگە (هارد)ی كۆمپیوتەرەكە خەزن دەكرێت و هەركاتێك پێویستبوو بەكاردەهێنرێتەوە. داتا تۆماركردن لە ڕێگەی چەند ئامێرێكەوە دەكرێت كە بریتین لە:

كیبۆرد (keyboard): یەكێكە لە ئامێرەكانی تۆماركردن كە لە ڕێگەی چەندین دوگمەوە دەتوانین زانیاری لە كۆمپیوتەرەكانماندا تۆماربكەین.

ماوس (mouse): یەكێكە لە ئامێرەكانی تۆماركردن كە دەتوانین لەڕێگەیەوە كارلێك لەگەڵ كۆمپیوتەرەكانمان بكەین لەڕێگەی نیشانەیەكی بچووك كە لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكانمان دەردەكەوێت.

سكانەر (scanner): لەڕێگەی ئەم ئامێرەوە دەتوانین نوسینە دەستییەكانمان لە كۆمپیوتەرەكانماندا هەڵبگرین.

مایك (microphone): ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە تۆماركردنی دەنگ و هەڵگرتنی لەناو كۆمپیوتەرەكانماندا.

چارەسەركردن (prcessing)

ئەو زانیارییانەی كە تۆماردەكرێت پێویستی بە چارەسەركردن هەیە لەلایەن كۆمپیوتەرەكەوە بۆ ئەوی لەلایەن بەكارهێنەرەوە سوودی لێببینرێت، كرداری چارەسەركردن لەلایەن یەكەی ناوەكی چارەسەركردنەوە دەكرێت (central processing unit - CPU)، كە هەموو ئامێرێك پێویستی بەم بەشە هەیە بۆ ئەنجامدانی كردارە ژمێریاری و لۆژیكییەكان.

یەكەی چارەسەركەر لەگەڵ یەكەی چارەسەركەری وێنە (graphics processing unit - GPU) بەكاردێت كە هەڵدەستێت بە پیشاندانی ئەو زانیاریانەی گە دەمانەوێت لەسەر شاشەی ئامێرەكانمان.

دەركردن (پیشاندان)

پاش پڕۆسەی چارەسەركردن كرداری دەركردنی زیانیارییەكان دێت، كە لەم كردارەدا زانیارییەكان نیشانی بەكارهێنەر دەدرێت بە شێوەی جیاواز وەك: وێنە، نوسراو، دەنگ، ڤیدیۆ. ئەم زانیارییانە لەڕێگەی ئامێرەكانی دەركردنەوە نیشانی بەكارهێنەر دەدرێت وەك تەلەفیزیۆن و ئامێری چاپكردن.

خەزنكردن

خەزنكردن بە یەكێك لە كردارە سەرەكییەكانی كۆمپیوتەر دادەنرێت، لە كۆندا كرداری خەزنكردن لە ڕێگەی چاپكردنی زانیارییەكانەوە بوو، بەڵام دواتر ئەم ڕێگەیە بێسوود بوو، چونكە نەدەتوانرا ئەم زانیارییانە دووبارە داخڵ بكرێتەوە ناو كۆمپیوتەرەكان، بۆیە بیرگەی سەخت (hard drive) دروستكرا كە زانیارییەكان خەزن دەكرایە ناوی و بە ئاسانی دەتوانرا بگوازرێتەوە بۆ كەسانی تر یاخود بۆ ناو ئینتەرنێت.


سەرچاوەکان



2224 بینین