جەنگی پارتیزانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-16:12:00 - کۆدی بابەت: 3181
جەنگی پارتیزانی

ناوه‌ڕۆك

جەنگی پارتیزانی

جەنگی پارتیزانی هیزێکی نا سەربازی دەیکات، لە شەڕێکی بچوکدا لەو زەویانەدا کە دوژمن داگیری کردووە، بەم جەنگەش دەوترێت جەنگی پارتیزانی. ئەم جەنگە بۆ یەکەم جار یللینغتونی ئینگلیزی بەکاری هێنا بۆ یارمەتی هێزە ناسەربازییەكان یان پیاوانی چەتەی ئیسپانی و پرتوگالیەکان لە دەرکردنی فەڕەنسیەکان لە نیمچە دورگەی ئیبرریادا، گرنگی شەڕی پارتیزانی لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا جۆراوجۆر بووە.

دوای جەنگی جیهانی دووەم جەنگی پارتیزانی ڕۆڵێکی گرنگی بینی لەوەی کە بە (شۆڕش گێڕی) دەناسرێت، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم شەڕی پارتیزانی دژی دوژمنانی زۆر وڵاتان بەرپا کرا، زۆر بە سەرکەوتووی لە قوبڕس و کینیا و جەزائیر دا بەکار هێنرا، لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی بیستەم دا چالاکی پارتیزانی بە شێوەیەکی بەرفراوان هیندی چینی گرتبووەوە و لەوانە ڤێتنام و باشوری (لاوس، کمبۆدیا، تایلاند) هەروەها بەنگلادش و کوباش پەنایان بردە بەر جەنگی پارتیزانی، پیاوانی پارتیزان، هێزێکی دەست وەشێنن، لە جل و بەرگدا سەربازی نین. چەک و تەقەمەنیەکانیان سادەن، زۆر دەجوڵێن و لە شوێنێکی دیاری کراودا جێگیر نین، تۆڕێکی زۆر لە جۆراوجۆر لە چەک بەکار دەهێنن، هەندێکیان خۆیان دروستی دەکەن، هەندێکیشی دەسکەوتە. هەندی سێیەمیش لە وڵاتە دۆستەکانیانەوە دەستیان دەکەوێت، کە بریتییە لە تفەنگ و نارنجۆک و مین، تەکتیکی ڕێکخستنی پیاوانی پارتیزان بە پێی پێداویستی دەست وەشاندنەکەیان دەگۆڕێت، بە زۆری گروپەکانی پارتیزانی لە نێوان ٤ بۆ ١١ کەسدایە، وەڕەسترین لایەن لە جەنگی پارتیزانیدا پەنا بردنە بەر تیرۆرە. وەکو کوشتنی کەسایەتیە گرنگەکان و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو لە ناو خەڵکیدا بە بێ جیاوازی، یان پەنا بردنە بەر کاول کردن و تیرۆر کردن و تۆقاندن، ئەوەش بۆ ئەوە دەکرێت تا سەرنجی جیهان بۆ لای دۆزی خۆیان ڕابکێشن یان بۆ ڕزگاربوونە لە سەرکردە نەیارەکان یان بۆ پەکخستنی چالاکیەکانی وڵاتانی دوژمنە، پیاوانی پارتیزان هەموو کاتێ ناتوانن بجەنگن، دەبێت شوێنێکیان هەبێت بتوانن تیایدا پشوو بدەن و خۆیانی تێدا ڕێکبخەنەوە و چەکەکانیان تیا مشت و ماڵ بدەنەوە و یان تەقەمەنی و جلوبەرگیان دەست بکەوێت، هەروەها دەبێت ناوچەیەکی سەلامەتیان هەبێت بۆ ئەوەی جەنگاوەرەکانیانی تێدا مەشق و پڕ چەک و ڕۆشنبیر بکەنەوە، لە سەرکردە ناودارەکانی جەنگی پارتیزانی (جی گیڤارا، لینین، تروتسکی، ماوتسی تۆنگ، جۆزیف برۆزتیتۆ، هۆشی مەننەو هتد ).


سەرچاوەکان



1129 بینین