چۆن کەشناسێک بارودۆخی کەش دەزانێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-14:06:00 - کۆدی بابەت: 3249
چۆن کەشناسێک بارودۆخی کەش دەزانێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن کەشناسێک بارودۆخی کەش دەزانێت؟

کەش: هەموو بارودۆخێكی بەرگەبایە بە گەرمی یان ساردی، بە وشکی یان شێداری، هەتاو بێت یان هەور بێت، با بێت یان زریان.

کەشوهەوا ڕۆژێک بۆ ڕۆژێکی تر دەگۆڕێت، کاریگەری لە ماوەی یەک ساڵدا پێیدەوترێت ئاو و هەوا "المناخ"، زۆر هۆی ئاڵۆز هەیە بۆ گۆڕانکاری لە کەشدا، بەڵام گرنگترین کاریگەری خۆرە، گەرمای خۆر ئاو دەکاتە هەڵم و هەوا گەرم دەکات، لەبەر ئەوە ڕەوتە سەرکەوتووەکان لە هەوای گەرم هەڵمی ئاو هەڵدەگرێت، بۆ ئاسمان، لەوێدا هەوا کە سارد دەبێتەوە و هەڵمەکە چڕ دەبێتەوە بۆ باران، ئەو گۆڕانکاریانە بە هێواشی یان توندی ڕوو دەدەن، کاتێک بە توندی ڕوو دەدەن دەبێتە هۆی دروستبوونی زریان.

لە بەریتانیادا نزیکەی ٢٠٠ وێستگەی چاودێری کردنی کەشوهەوا هەیە، نزیکەی هەمان ژمارەش لە سەرانسەری ئەوروپادا هەیە، جگە لە "کەشتی تایبەت بە کەش" کە لە زەریای ئەتڵەسیدا هەن، فڕۆکەی تایبەتیش هەیە بەڕێكوپێكی گەشت دەکەن و ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە کەشوهەوا  بۆ زەوی دەنێرن.

لە هەموو ئەمانەوە پێشبینی کەش و هەوا دەکرێت

ئەو نەخشانەی پسپۆڕانی کەشو هەوا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن زۆر شتیان بۆ دەردەخات بریتیە لە:

-ئەو شوینانەی پاڵەپەستۆی هەوا تیایدا یەکسانە
-ئەو شوێنانەی پلەی گەرما تێیدا یەکسانە 
-ئاراستەکانی بای ناچەیی
-ئاسمان هەورە یان ساماڵە
-باران و بەفر
-ڕێژەی باران
-ئەو ناوچانەی پاڵەپەستۆی کەش تێیدا بەرزە یان نزمە یان یەکسانە، کەشناس لەو نەخشەوە دەتوانێت بزانێت لە ژێر ئەو دۆخانەدا چی ڕوودەدات چونکە دەزانێت پاڵەپەستۆی نزم دەبێتە هۆی زریان، لەبەرئەوەی هەوای سارد دەجوڵێت و دەچێتە هەوای گەرم، بەڵام پاڵەپەستۆی بەرز نیشانەی کەش و هەوایەکی خۆشە.

لە نیوە گۆی باکورەوە بایەک هەڵدەکات بەسەر خاڵێکی پاڵەپەستۆ بەرزدا، بە ئاراستەی میلی کاتژمێر بەڵام لە ناوچەی پاڵەپەستۆ نزمدا با بە پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە هەڵدەکات، بۆیە دەتوانرێت ئەو ئاڕاستانەی  کە با هەڵدەکات پێشبینی بکرێت و کەشناسیش خێرایی ماوەکانی پاڵەپەستۆ بەسەر وڵاتدا دەزانێت، کاتێک هەموو ئەم شتانە دەزانێت و ڕاپۆرت سەبارەت بە کەشوهەوا لە زۆربەی شارەکانی وڵاتەوە وەردەگرێت، بیرۆکەی وای بۆ دروست دەبێت پێشبینی کەش و هەوا لە داهاتوو دا چۆن بکات و چی بڵێت.


سەرچاوەکان



1177 بینین