بەشەکانی گوڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-15-03:11:00 - کۆدی بابەت: 3301
بەشەکانی گوڵ

ناوه‌ڕۆك

بەشەکانی گوڵ

ڕووەکزانان وایدادەنێن کە گوڵەکان لقی یەکجار تایبەتمەندن. بەشەکانی گوڵ بریتین لە گەڵای تایبەتمەند، کۆتایی سەرەوەی ئەو لقەی کە گوڵ هەڵدەگرێت هەڵدەئاوسێت بە تەخت Receptacle ناودەبرێت.

بەشەکانی گوڵ بە شێوەی چوار بازنەی هاوچەقن. کاسەکان Speals بازنەی دەرەوە پێکدێنن کە دوورترین بازنەی گوڵە. کە بەشەکانی دیکەی گۆپکەی گوڵ دەپارێزێت پیش کردنەوەیان، پەڕەکانی گوڵ Peals، بازنەی دووەم دەگرێتەوە. زۆربەی ئەو گوڵانەی کە پەڕینیان بەهۆی گیانەوەرانەوە تێدا ڕوودەدات پەڕەی گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و بریقەداریان هەیە. بەڵام ئەو دوو بازنەیەی کە نزیکترن لە ناوەوەی بەشەکانی گوڵ، پێکهاتووی زۆربوونیان تێدایە. پێکهاتووی نێرینە کە بە نێرەک Stamens ناودەبرێت و پێک دێت لە پۆرگ Anther و دەزوولە Filament، پۆرگ سپۆردانی سپۆری نێرینەی تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ دەنکە هەڵاڵە. و ئەو دەزوولەیەی کە لە قەدۆکە دەچێت و پۆرگ هەڵدەگرێت. نزیکترین بازنە. لە ڕووی ناوەوە، ئەو زۆربوونە پێکاتە مێینانەی تێدایە کە پێیان دەڵێن کارپلەکان Carples. یەک کارپل یان چەند کارپلێک پێکەوە یەکدەگرن بۆ پێکهێنانی ئەو پێکهاتەیەی ناودەبرێت بە مێیەک Pistil. و بنکە فراوانەکەی مێێەک پێی دەڵێن هێلکەدان Ovary.
و قەڵەم Style کە لە قەدۆکە دەچێت، لە هێلکەدانەوە پەیدا دەبێت و لوتکەکەی بە کۆسپ Stigma نادەبرێت کە لینج و کەتیرەیی کوڵکدارە بۆ ئەوەی دەنکە هەڵاڵەکانی پێوە بنووسێت. زۆربەی جۆرەکانی ڕووەکە گوڵدانەکان گوڵێک هەڵدەگرن نێرەک و مێیەکی پێکەوە تێدایە. بەڵام هەندێ جۆری دێکە گوڵەکانیان تەنها نێرەکی تێدایە (گوڵەکانیان نێرەکین) یان تەنها مێیەکی تێدایە (گوڵەکانیان مێیەکین).


سەرچاوەکان



2616 بینین