کونی جلوبەرگەکانمان چین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-20-12:04:00 - کۆدی بابەت: 3473
کونی جلوبەرگەکانمان چین؟

ناوه‌ڕۆك

ئەو کونانەی لەسەر جل و بەرگ دروستدەبن چین؟

زۆربەی خەڵک باوەڕیان وایە، هەندێک لە جۆرەکانی مۆرانە بەرپرسیارە لە کونکردنی جل و بەرگەکانمان و فەرش و پەردەکانمان، بەڵام ئەمە شتێکی ڕاست نییە. مۆرانە جل و بەرگ ناخوات، بەڵام هەندێک پرگە هەن لە مۆرانەیەکی دیاریکراودا، لەسەر خوری و دەزوەکانی تر دەنیشێتەوە و خراپی دەکات.

ئایا دەزانیت ئەوە چۆن ڕوودەدات؟

سوڕی ژیانی مۆرانە بە چوار قۆناغدا تێدەپەڕێت، هێلکە، پرگە، خادیرە، کامڵ، مێینەکە زیاتر لە (١٠٠٠) هێلکە لەسەر خوری و فەرش و جل و بەرگەکان دادەنێت، لەماوەی یەک حەفتەدا هێلکەکە دەبێتە پرگە لەو قۆناغەدا، کاری سەرەکی پرگەکە ئەوەیە بخوات بۆ ئەوەی گەشە بکات. ئەو پرگانە دەم و کەلاوەیەکی زۆر بەهێزیان هەیە کە دەتوانێت پارچە و خوریەکان بهاڕێت. ذەشێت جلەکانمان لە مۆرانە بپارێزین بە دڵنیابوون لەوەی کە مۆرانە هێلکەی لەسەر دانەناوە. پێش هەڵگرتنی جل و بەرگەکان لە وەرزی هاویندا دەشێت گەرم بکرێت و بە فڵچە پاک بکرێتەوە تا هیچ هێلکە و مۆرانەیەکی لەسەر نەمێنێت. باشتر وایە جل و بەرگەکان بە کاغەزێکی ئەستور بپێچرێنەوە، چونکە مۆرانە ناتوانێت کاغەز بکرتێنێت و لێیەوە بچێتە ژوورەوە.


سەرچاوەکان



511 بینین