کاردۆخییەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-12:20:00 - کۆدی بابەت: 3878
کاردۆخییەکان

ناوه‌ڕۆك

دلێری کاردۆخییەکان

مێژونووسی گریکی زەینەفون ناوی (کاردۆکی یان کاردۆخی) لە دانیشتوانی کوردستان ناوە، ئەویش لە پەڕتوکەکەی کە ناوی (ئەناباسیس- بەرەو باکوور)ـی. زەینەفون لەگەڵ ١٠ هەزار سەربازی گریکی لە (بەکرێگیراوەکان-مرتزقة) لە ساڵی ٤٠١پ.ز بە وڵاتی کوردستان گوزەر دەکەن. زەینەفون باس لە کشانەوەی ئەو ١٠ هەزار سەربازە دەکات لە وڵاتی بابلەوە بەرەو باکوور، شان بە شانی ڕووباری دیجلە، ئاماژە بەوە دەکات بەناو نەتەوەیەکدا تێپەڕبوون، ناویان کاردۆخییە. دەڵێت ئەمانە لە دەشتەکان و پاینی چیاکان دەژیان و گوندی ئاوەدانیان هەبووە، خانووەکانیان پڕ بووە لە گەنم و خۆراکی هەموو جۆر و گۆزەی مەی، هەروەها دەڵێت ئەمانە زۆر دلێرانە بەرگریان لە ماڵ و کەلوپەلیان کرد، چەندین سەربازی گریکیان کوشت، سوپای گریک پێویستی بە ٧ ڕۆژ بوو بۆ تێپەڕبوون بە زەوی کاردۆخییەکان. وا دیارە زەینەفون و سوپاکەی چیاکانی زاخۆ (بێخێر)یان بڕیوە، دووچآری بەرگری کوردان بوونە، بە تایبەتی لە دەشتی هەردوو قەزای سێمێل و زاخۆ.


سەرچاوەکان



1450 بینین