بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان - ژمارە ٦٨٨

بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان - ژمارە ٦٨٨

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-05-22:37:00 - کۆدی بابەت: 4182
بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان - ژمارە ٦٨٨

ناوه‌ڕۆك

بڕیاری 688

ئەم بڕیارنامەیە لە 5ی نیسانی 1991 و دوای گەشتنی نامەی وڵاتانی فەڕەنسا و ئێران و توركیا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان كە نیگەرانی خۆیان لەبارەی ڕووداوە نالەبارە سیاسییەكانی عێراق (كۆڕەوە مەزنەكەی 1991) خستبوویە ڕوو بەرامبەر گەلەكەی (كورد)، كە داوایان دەكرد عێراق لە زیانگەیاندن بە گەلی كوردی باكوری عێراق دەست هەڵبگرێت و ڕێگری بكرێت لە گەیشتنی دەستی حكومەتی بەعس بۆ هاوڵاتیانی كوردستان.

ئەنجوومەنی ئاسایش سووربوو لەسەر ئەوەی عێراق ڕێگا بدات ڕێكخراوە مرۆڤایەتییە نێودەوڵەتییەكان بگەنە ناوچە زیانلێكەوتووەكانی كوردستانی باشوور، و داواش لە سكرتێری گشتی كرا كە داواكە بگەیەنێ بە تەواوی گەلی كوردی زیانلێكەوتوو لە دەستی حكومەتی عێراق و تەواوی كارەكانی حیزبی بەعس دژی گەلی خۆی بە ڕاپۆرتێك ئامادە بكات بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە.

بڕیارەكە بە 10 دەنگ دەرچوو، و سێ دەنگیش نەخێریش هەبوون كە (یەمەن، زیمبابۆی، كوبا) بوون و دوو لە وڵاتانیش خۆیان بەدوورگرت لە دەنگدان كە (كۆماری چینی میلـلی و هیندستان) بوون.

فەڕەنسا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیارنامەی 688ـیان بەكارهێنا بۆ ڕێگری لە فڕینی فڕۆكە بەسەر باكووری عێراقدا بۆ پاراستنی ئەو كەسانەی لەو ناوچانە ئاوارە بووبوون بۆ ڕێگری لە زیانی زیاتر، بەهۆی ناوچەی دژەفڕینەوە كۆتایی هێنرا بە شاڵاوی هێرشی حكومەتی بەعس بۆ كورد.

زانیاری زیاتر

بەروار : 5/4/1991

كۆبوونەوەی ژمارە : 2982

كۆد : S/RES/688

بابەت : عێراق

دەنگەكان : 10 بەڵێ، 3 نەخێر، 2 بێ لایەن

ئەنجام : سەركەوتوو

بەژداربووانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش

بەژداربووانی ناهەمیشەیی- 1991 : 

  • نەمسا
  • بەلجیكا
  • گۆتیڤوار
  • كوبا
  • ئیكوادۆر
  • هیندستان
  • ڕۆمانیا
  • یەمەن
  • زایر - كۆنگۆی ئێستا
  • زیمبابۆی


سەرچاوەکان

132 بینین