زەوی وەک موگناتیسێک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-13-04:51:00 - کۆدی بابەت: 4461
زەوی وەک موگناتیسێک

ناوه‌ڕۆك

موگناتیسێکی زۆر گەورە

جەمسەرێکی موگناتیس هەموو کاتێک ڕوو دەکاتە باکوور ئەگەر بتوانێت بە ئاسانی بسووڕێت لە ئاستێکی ئاسۆیی دا، لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستاوە گەشتیارەکان لە گەشتەکانیاندا پشتیان بەم سیفەتە بەستووە بۆ دیاریکردنی رێگەکانیان، نموونەیەک بۆی بەکارهێنانی قیبلەنمایە، کە ئەویش لە دەرزییەکی موگناتیس پێک هاتووە و دەتوانێت بە ئاسانی بسووڕێتەوە. 

ساڵی ١٦٠٠ز زانایەکی بەریتانی ولیام گلیبرت ڕوونی کردەوە کە هۆی ئەوەی توڵی موگناتیس هەموو کاتێک ڕوودەکاتە باکوور، دەگەڕێتەوە بۆ زەوی، کە لە ڕاستیدا زەوی وەکو موگناتیسێکی گەورەی خەیاڵی دەردەکەوێت کە لە ناویدا موگناتیسێکی زۆر گەورەی تیابێت و بە چەقی زەویدا تێپەڕ بوبێت و جەمسەرەکانی نزیکە لە جەمسەرەکانی جوگرافی زەوییەوە.

دوو جەمسەرەکەی دەرزی قیبلەنما

ئەگەر قیبلەنمایەک لەسەر توڵە موگناتیسێک دابنرێت، ئەو سەرەی دەرزییەکە کە نیشانکراوە ڕوودەکاتە جەمسەری باشووری توڵە موگناتیسیەکە، لەبەر ئەوەی جەمسەرە موگناتیسیە جیاوازەکان یەکتر کێش دەکەن و جەمسەرە لە یەک چووەکانیش لە یەک دوور دەکەونەوە، دەرزی قیبلەنماکەش موگناتیسێکی بچووکە سەرە نیشانە کراوەکەی کە ڕوو دەکاتە باکووری زەوی جەمسەری باکووری دەرزیەکەیە، وە هەر ئەم جەمسەرە نیشانکراوەیە کە جەمسەرە باشوورەکەی توڵە موگناتیسەکە کێشی دەکات. جەمسەری باشووری زەوی نزیکە لە جەمسەری باکووری جوگرافییەوە دەرزی قیبەلەنما ئاماژە بۆ باکوور دەکات چونکە ئەو جەمسەرە موگناتیسیەی زەوی کە لە جەمسەری باکووری جوگرافی نزیکە، لە ڕاستیدا بریتییە لە جەمسەری باشوری موگناتیسی زەوی دەرزی قیبلەنما ڕوو لە باکوور دەکات چونکە جەمسەری باکووری دەرزییەکە لەلایەن جەمسەرە باشورە موگناتیسیە گەورەکەی زەوییەوە کێش دەکرێت.


سەرچاوەکان



1192 بینین