ناوهڕۆك
گازۆ چییە؟
دەنکێکە و شێوەی لە گورچیلە دەچێت و شوێنی سەرەکی بەروبومی گازۆ هیندستان و پاکستان و ئێران و ئەفریقا و جامایکا و ڕۆژئاوا لە چیایای ئەندیزو ئەمریکای ناوەڕاستن.
پێکهاتەی گازۆ
- چەوری بە گشتی ٦٣ گرام.
- چەوری تێر ١٣ گرام چەوری ناتێر ٥٠ گرام، کۆلیسترۆڵی تێدا نییە.
- نیشاستە ٥٤ گرام و ڕیشاڵ ٤ گرام و شەکر ٧ گرام.
- پڕۆتین ٢١ گرام.
- کانزای سۆدیۆم ٢٣ میلیگرام و ئاسن ٤٦ میلیگرام و کالیسیۆم ٦ میلیگرام، هەروەها فۆسفۆر و زینک و سیلینیۆم و مەگنیسیۆم و ترشی ئەنا کەردیلی تێدایە.
- ڤیتامینی (ئەی و دی و ئی) تیدایە.
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی
- بۆ بڕین و قورحەی گەدە و ڕیخۆڵە باشە.
- چالاکی جینسی پیاو زیاد دەکات چونکە زینکی تێدایە.
- شەکرە کەم دەکاتەوە.
- وەک مەرهەم بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک بڕین و کەڕو و شێرپەنجە.
- چارەسەری هەوکردنی بەکتیری دەکات بۆیە بۆ نەخۆشی ڕەشبوونی ددان و دەنکۆڵەی گەنجی و گولی باشە.
- بۆ کەم خوێنی باشە چونکە ئاسنی تێدایە.
- بۆ چالاکی گەشەی دەماغ و بیر و هۆش و بەهێزکردنی ئێسقان باشە چونکە کالیسیۆم و زینک و مەگنیسیۆمی تێدایە.
- زیندەچالاکی لەش زیاد دەکات چونکە زینکی تێدایە.
- بەهۆی سیلینیۆم بەرگری لە شێرپەنجە دەکات.
- سەرچاوەی پڕۆتین و وزەیە.
- چەوری ناتێری تێدایە بۆ گەشەی مێشک و دەمارەخانە و هێنانە خوارەوەی کۆلیسترۆڵ باشە.
- ڤیتامینی (ئەی و دی و ئی) بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە و بەرگری لەشیش زیاد دەکات.
- ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و بەهێزکەری ماسولکە و دەمار و دەماخە.
سەرچاوەکان
1805 بینین