ناوهڕۆك
كیراتین
كیراتین پڕۆتینێكە كە بەشێوەیەكی سروشتی لە قژدا بوونی هەیە و یارمەتی بەهێزكردن و خاوكردنەوەی قژ دەدات، كیراتین بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە قژ دەدرێت بۆ ئەوەی نەرمتر و خاوتری بكاتەوە پاشان گەرمییەكی لێدەدرێت بۆ ئەوەی كیراتینەكە بڕواتە ناو خانەكانی قژەوە.
لێدانی كیراتین لە قژ 90 خولەك یان زیاتر دەخایەنێت كە بەپێی قژەكە كەوتووە، هەروەها دوای تەواوبوون نابێت قژەكە بۆماوەی 3 تا 4 ڕۆژ بشۆردرێت، هەروەها ئەم نەرمكردن و خاوكردنەوەی قژە بەبۆنەی كیراتینەوە بۆ ماوەی مانگێك تا دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
زیانەكانی كیراتین چییە بۆ قژ؟
وەك پێشتر باسمانكرد كیراتین پڕۆتینێكی سروشتییە كە لە پێست و قژ و نینۆكەكاندا هەیە، كە لە ڕیشاڵەماددەكان دروستبووە. كیراتین لە چارەسەرە جوانكارییەكاندا بەكاردێت. لێرەدا باسی زیانەكانی كیراتین دەكەین بۆ قژ:
- كیراتینی قژ لەگەڵ ماددەی كیمیایی تردا تێكەڵ دەكرێت وەك فۆڕماڵدیهایدەكان (Formaldehyde) كە بە مادەیەكی شێرپەنجەیی دادەنرێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گەشەسەندی خانە شێرپەنجەییەكانی لەش.
- ئەو بەرهەمە كیمیاییانەی كە دەبنە هۆی دەركردنی گازی فۆڕماڵدیهایدەكان (Formaldehyde) سەرچاوەی نەخۆشییە تەندروستییە جۆراوجۆرەكانن، وەك كیراتین.
- هەندێك كەس هەستیاری هەیە بەرامبەر گازی فۆڕماڵدیهاید، كە لەناو ئەو كیراتینەدا هەیە كە لە قژ دەدرێت و چەندین كاریگەری لاوەكی هەیە وەك:
- خوران و سووربوونەوەی چاو.
- گیرانی قوڕگ و لووت.
- كزانەوەی لووت.
- كارلێكە هەستیارییەكان.
- كۆكە.
- هەناسە تەنگی.
- هەوكردنی پێست و خوران.
- تێكچوونی پێستی سەر.
- سوربوونەوە و دەركەوتنی برین لە پێستی سەردا.
- سەرگێژخواردن.
- ڕشانەوە.
- ڕووتانەوەی قژ.
- تێكچوون و وشكبوونەوەی قژ.
- تێكچوونی مەزاجی كەسەكە.
ئەو خۆراكانەی كە بەسوودن بۆ بەهێزكردنی قژ
پاش باسكردنی كیراتین و زیانەكانی بۆ قژ، لێرەدا گرنگە باسی ئەو خۆراكانە بكەین كە یارمەتی بەهێزكردنی قژ دەدن و بە تەندروستی دەیهێڵنەوە، گرنگترین ئەو خواردنانە بریتین لە:
- هێلكە: هێلكە سەرچاوەیەكی باشی پڕۆتینە و ماددەی ئاسنی تێدایە كە پێویستە بۆ گەشەكردنی قژ، هەروەها ڤیتامین D و چەندین ماددەی سوودبەخشی تێدایە.
- چەرەسات: چەرەسات بە باشترین سەرچاوەی سیلینیۆم دادەنرێن، كە لەو ماددە ئاسنانەیە كە گرنگە بۆ بەهێزكردنی قژ.
- ماسی: ماسییەكان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 و ڤیتامین D, هەروەها ئەو ماسیانەی كە بەناوبانگن و ڕێژەیەكی زۆر لە ئۆمێگا 3 تێدایە بریتییە لە: سەلەمۆن، سەردین، توونا.
- ئەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D: لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە ڤیتامین D یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات، ئەو خواردنانەی كە ڤیتامین D تێدایە بریتییە لە: شەربەتی پرتەقاڵ، ماست، كەرە، شیری سۆیا هەروەها جگەری مانگا و قارچك.
- ئەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە گرنگن بۆ قژ: دەكرێت كەمی ماددەی ئاسن یان زینك ببێتە هۆی ڕووتانەوەی قژ، یان كەمی پڕۆتین لە جەستەدا ببێتە هۆی لاوازبوونی قژ، ئەو پێكهاتە خۆراكییانەی كە بەسوود بۆ قژ بریتین لە:
- نیاسین (Niacin): یارمەتی بەهێزكردنی تاڵەكانی قژ دەدات.
- ترشی فۆلیك (folic acid): یارمەتی هاتنەوەی قژی نوێ دەدات.
- ڤیتامین A: تاڵەكانی قژ لە تێكچوون و وشكبوونەوە دەپارێزێت.
- ڤیتامین C: یەكێكە لە دژە ئۆكسانەكان و قژ دەپارێزێت لە تێكچوون و وشكبوونەوە، هەروەها یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات.