ڕووەکی سینا 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-19-11:51:00 - کۆدی بابەت: 4632
ڕووەکی سینا 
ڕووەک

ڕووەکی سینا ، پێکهاتەی ڕووەکی سینا ، بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

باسی ڕووەکی سینا

بەشی بەکارهاتووی گەڵای سەوز و ووشککراوە و بەرەکەی (قۆچەکانی)، مێژوو و سەرچاوەکەیشی نیمچە دورگەی عەرەب و میس و نەوبە.

سینا ناوێکی عەرەبیە و یەکەم جار لەلایەن زانا عەرەبەکان بەکارهاتووە وەک سرابیۆن و مەسوی، لە دوای ئەوان گەیشتە ئەگریکەکان لە ڕێگەی ئەستاریۆس کە باس لە بەکارهێنانی بەرەکەی دەکات نەوەک گەڵاکەی بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە گەڵاکەی باشترە لە بەرەکەی.

(ئەگناتیۆس بالمی) باس لەوە دەکات کەوا لە ئەفریقا زۆرە بەتایبەتی لە کوردڤان ئەم ڕووەکە دووجار بەری هەیە لە مانگی ئەیلول و مانگی نیسان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٦٤٠ لە ئینگلتەرا چێنرا.

ساڵانە میسر ٨٠٠٠ بالە لە سینا بۆ دەرەوە دەنێرێت بە نرخێکی زۆر بەرزیش دەفرۆشرێت کاتی هەڵگرتنی دەبێت بە شێوەیەکی گەڵا بێت و نابێت ورد بکرێت چونکە شێ هەڵدەمژێت و هێزەکەی نامێنێ، بەڵام بە شێوەی گەڵا توانای مانەوەی ٨ ساڵی هەیە.

پێکهاتەی ڕووەکی سینا

گەڵاکەی لە ئاو و کحولی ڕوون تێکەڵدەکرێت بۆ ئەوەی مادە گرنگەکانی لێ دەربهێنرێت کاریگەری ڕەوانی هەیە هەروەکو ڕووەکی (صەبار) سینا ئەو مادانەی خوارەوەی تێدایە:

  • خۆڵەمێش ٨٠٪.
  • شەکری زۆر شیرینی وەک سەککارین.
  • Sennapicrin, Sennacrol, Crysophanic
  • Catharic acid کە لە ساڵی ١٨٦٦ دۆزراوەتەوە و هۆکاری ڕەوانیە.
  • Antraaquinone derivatives, Glucosides, Rhein
  • Alaemedin, Kaempherol, Isoramamnetin Myricyl alcohol.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

  • کاردەکاتە سەر زیادکرنی جوڵە و ڕیخۆڵەکان و پاڵدانی خۆراک و ڕەوانی کردن.
  • سووتان و تای بەرز.
  • چارەسەری کرمی ڕیخۆڵە.
  • چارەسەری نەخۆشی پولەکەی پێست و ماک.
  • قژ بەهێز دەکات و بەرگری لە وەرینی دەکات.
  • بەرگری لە شێرپەنجەی سووک و ترسناک دەکات.
  • بۆ سەرئێشە و شەقەسەر باشە.
  • مایەسیری.
  • ئازاری ڕۆماتیزم جومگەکان کەم دەکاتەوە.
  • هێمنکەرەوەی دەروون و چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەکان.

گاریگەرییە خراپەکانی

  • سکچوون.
  • ئازاری ڕیخۆڵە و پیچ کردن.
  • دابەزینی کێش.
  • ماک دەرچوون لە پێست.
  • هەندێک جاریش دەبێتە ئاوسانی سەری پەنجەکان.
  • وا چاکە بەکارنەهێنرێت لەگەڵ دەرمانی (ئیندۆمیساسین) کە بۆ کەمکردنەوەی  ئازار بەکاردێت و هەروەها لەگەڵ دەرمانی نەخۆشی دڵ و پەستانی خوێن لە کۆمەڵەی (دژە کالیسیۆمەکان).

سینا بە شێوەی حەب هەیە ١٨٧ میلگرام، کەپسولی ٤٧٠ میلگرام، هەروەها لەسەر شێوەی شەراب و چایە و دەنکۆڵە و تەحامیل و گیراوە هەیە.


سەرچاوەکان



725 بینین