ناوهڕۆك
ڕاماڵینی شەپۆل
ڕاماڵینی شەپۆل جۆرەھا بەرزی و نزمی بە درێژایی ھێڵی كەنار دروست دەكات، لاپاڵە دەریاییەكان لە ئەنجامی شكاندنی تاوێرەكان بەھۆی شەپۆلەكانەوە ڕوودەدات لێژاییەكی تیژ دروست دەكەن شەپۆلەكان لە بنی ئەو لاپاڵە دەدەن، كە دەبێتە ھۆی داخورانی خاك و تاوێر و لاپاڵە لێژییەكەی زیاد دەكات.
تێكڕای ڕاماڵینی لاپاڵەكە دەوەستێتە سەر ڕەقێتی تاوێرەكە وەك گرانایت زۆر بە ھێواشی ڕادەماڵرێت، بەڵام ئەو لاپاڵە دەریاییانەی كە لە تاوێری نەرم وەك قوڕی پەڕەیی پێكدێن تێكڕای خێرایی ڕاماڵین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لەكاتی ھەڵكردنی گەردەلوولدا.
دروستبوونی ھێڵی كەنار
ڕاماڵین كە دروستكەری ئەو بەرزی و نزمییانەیە كە بە درێژایی ھێڵی كەنار دەیانبینیت، زۆربەی كات لەكاتی گەردەلوولی ڕەشەبادا ڕوودەدات.
شەپۆلە گەورەكانی كە لە ئەنجامی گەردەلوولەكەوە دروست دەبن وزەیەكی گەورە دەردەپەڕێنێت كە زیاترە لەو وزەیەی لە شەپۆلە ئاساییەكانەوە دەردەچێت، ئەم وزەیە ھێندە بەھێزە كە توانای لابردنی بارستایەكی گەورەی تاوێری ھەیە.