پێکهاتەی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی قژی وشک و لاواز

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-19-21:45:00 - کۆدی بابەت: 4656
پێکهاتەی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی قژی وشک و لاواز
پاراستن و گرنگیدان بە قژ

هەروەها قژی سروشتی تایبەتمەندییەكی هەیە كە یارمەتی دەدات ڕووناكی بداتەوەوە و بریقەداری پێببەخشێت

ناوه‌ڕۆك

وشكبوونەوەی قژ و لاوازبوونی

قژ وشكدەبێتەوە كاتێك ڕێژەی پێویست لە تەڕی پێناگات، كە دەبێتە هۆی زبربوونی قژ و كەمبوونەوەی بریقەدارییەكەی، بە شێوەیەكی سروشتی قژ لە سێ چین پێكدێت، كە چینی دەرەوە پێكدێت لە ڕۆنە سروشتییەكان كە یارمەتی پاراستنی چینەكانی ناوەوە دەدات، هەروەها قژی سروشتی تایبەتمەندییەكی هەیە كە یارمەتی دەدات ڕووناكی بداتەوەوە و بریقەداری پێببەخشێت، كاتێك قژ ئەم تایبەتمەندیانەی لە دەست دەدات دەبێتە هۆی لاوازبوون و وشكبوونەوەی.
چەندین هۆكاری دەرەكی هەیە كە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی قژ، وەك: ژیان لە ناوچە وشك و گەرمەگان، كە لەم ناوچانەدا پلەی گەرمی بەرزە و هەوەها ڕێژەیەكی زۆری هەوا بەر قژ دەكەوێت، هەروەها لەهەندێك كاتدا بەرهەمەكانی قژ دەبنە هۆی لاوازبوون و وشكبوونەوەی قژ.

پێكهاتە سروشتییەكان بۆ چارەرسەركردنی لاوازی و وشكبوونەوەی قژ

ئەو قژانەی كە وشكن كێشەیان هەیە لە هەڵمژینی تەڕیدا و هێشتنەوەی شێوەیان بۆیە لە ئەنجامدا وشك و لاواز دەبن، لێرەدا باسی چەند پێكهاتە و ڕەچەتەیەكی سروشتی دەكەین كە یارمەتی چارەسەركردنی وشكبوونی قژ دەدەن.

ماسكی زەیتی زەیتوون بۆ قژ

زەیتی زەیتوون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكان كە یارمەتی گێڕانەوەی چینی دەرەوەی قژ دەدەن، سەرەتا قژە كە بە زەیتی زەیتوونی گەرم مەساج بكە و پاشان بە خاولییەكەی گەرم دایبپۆشە بۆ ماوەی 30 بۆ 45 خولەك، دواتر بە شامپۆ جوان بشۆردرێت، ئەم ڕێگەیە یارمەتی بەهێزكردن و بریقەداركردنی قژ دەدات.

ماسكی زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی یارمەتی نەرمكردن و خاوكردنەوەی قژی وشك دەدات، دەتوانیت ئەم ماسكە ئامادە بكەیت لە ڕێگەی كوڵاندنی گەڵای كاری (Curry tree) لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەك، پاشان بۆماوەی چەند ڕۆژێك دابنرێت، پاشان بە هێمنی قژی پێ مەساج بكرێت و بە خاولییەكی گەرم دابپۆشرێت، پاشان دوای چەند خولەكێك بشۆردرێت.

ماسكی جەلاتین بۆ قژ

جەلاتین بە یەكێك لەو ماددانە دادەنرێت كە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و قژ لە وشكبوونەوە دەپارێزێت، سەرەتا كەوچكێك لە جەلاتین لەگەڵ پەرداخێك ئاوی گەرمدا تێكەڵ بكە پاشان بۆ ماوەی پێنچ خولەك دابنرێت و دواتر یەك كەوچك سركەی سێو و شەش دڵۆپ لە زەیتی سەرەكی تێبكرێت، وەك زەیتی نێرگس یان زەیتی لاڤێندەر، دواتر ئەم تێكەڵەیە دەدرێت لە قژ و بۆ ماوەی 10 خولەك پێوەی دەمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆردرێت.

ماسكی هێلكە و مایۆنێز

ئەم دوو ماددەیە ڕێژەیەكی زۆر پڕۆتینی تێدایە كە یارمەتی گێڕانەوەی تەڕی قژ دەدات و وشكبوونەوەكی كەمدەكاتەوە، شێوازی بەكارهێنانیان بریتییە لە:

  • سەرەتا هێلكەیەك لەگەڵ دوو كەوچك ئاوی گەرمدا تێكەڵدەكرێت، پاشام ئەم تێكەڵەیە دەدرێت لە قژ و پێستی سەر و بۆ ماوەی 10 خولەك مەساجی سەری پێدەكرێت، پاشان بە ئاوی سارد و شامپۆ دەشۆردرێت.
  • تێكەڵكردنی سێ هێلكە لەگەڵ دوو كەوچك زەیتی زەیتوون و كەوچكێك هەنگوین، پاشان ئەم تێكەڵەیە دەدرێت لە قژ و بە ماددەیەكی پلاستیكی دادەپۆشرێت بۆ ماوەی 30 خولەك، پاشان بە ئاوی سارد و شامپۆ دەشۆردرێت.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ قژی وشك و لاواز

پاش ئەوەی باسی ئەو پێكهاتانەمان كرد بۆ قژی وشك و لاواز، بەڵام هەندێك قژ هەن كە لاوازترن و زووتر وشكدەبنەوە لەچاو قژە سوشتییەكانی تردا، لێرەدا چەند ئامۆژگارییەك دەخەینەڕوو بۆ پاراستن و گێڕانەوەی بریقەداری بۆ قژەكە.

  • لەكاتی قژ شۆردندا بە هێمنی بیشۆ و وشكی بكەرەوە، چونكە گەر بە توندی ئەم كارە بكەیت دەبێتە هۆی شكانی تاڵەكانی قژ، بۆیە پێشنیار دەكرێت لەكاتی شۆردنی قژتدا سەری پەنجەكانت بەكاربهێنیت.
  • باشتر وایە قژت بە ئاوی مامناوەند (شلەتێن) یان سارد بشۆیت، چونكە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لاوازكردنی قژ.
  • باشتر وایە ڕۆژانە بە بەردەوامی قژت بە شامپۆ نەشۆیت، چونكە زۆر شۆردنی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕۆنە سروشتییەكانی قژ و وشكبوونەوەی.
  • باشتر وایە قژت بە شێوەیەكی سروشتی وشكببێتەوە و وشككەرەوەی كارەبایی (مجەفیفە) بەكارنەهێنیت.


سەرچاوەکان



2601 بینین