ناوهڕۆك
بەشی بەکارهاتووی مەردقوش
ڕووەک و گەڵاکەی
سەرچاوە و مێژووەکەی
لە زمانی ئەگریکەکان پێی دەڵێن (Organum) ئەویش دوو بەشە: oros واتە شاخ و چیا ganos واتە خۆشی و شادی، کەواتە ئەم ڕووەکە خۆشی دەبەخشێ کاتی تەماشاکردنی لەسەر شاخ و گردۆڵەکان بەتایبەتی باڵندە بچوکەکانی وەک چۆلەکە زۆر ئارەزوویان لەو ڕووەکەیە. هەروەها وایان گومان دەبرد ئەگەر ئەو ڕووەکە لەسەر گۆڕی هەر یەکێک بڕوایە ئەوە مانای ئەوە بوو ئەو کەسە هەتا هەتایە لە خۆشی و شادیە، هەروەها کاتی ژن هێنان لەسەر سەری بوک و زاوایان دادەنا وەک نیشانەی خۆشی.
ئەو ڕووەکە بە درێژایی ساڵ نییە بەڵکو تەنها لە مانگی نیسان و ئایار هەیە و بەزۆری لە پرتوگال هەیە، بە کەمی لە تونس هەیە هەرچەندە هەندێک جار لەگەڵ خوزامی لێکی جیاناکەنەوە. ئەویش دوو جۆی هەیە خۆماڵی و کێوی. وشک کردنەوەشی لەبەر سێبەر دەبێت و بۆنی خۆشی هەیە.
مەڕ و بزن ئەو ڕووەکە دەخۆن بەڵام ڕەشە وڵاخ زۆر بەلایدا ناچێت. باڵندە ناتوانێت بیخوات چونکە تیژ و تاڵە بەڵام بۆنی خۆشە.
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی
١- سوڕی خوێنی سوڕی مانگانە زیاد دەکات.
٢- لەسەر برین و شوێنی خوێن تێزان دادەنرێت.
٣- زەیتی مەردقوش و زەعفەر تێکەڵ دەکرێن بۆ لابردنی ئازاری ددان.
٤- چای مەردقوش دەدرێتە ئەوانەی سورێژەیان هەیە تاوەکو نەخۆشەکە بە خێرایی بەرەو کۆتایی نەخۆشیەکە بڕوات و چاک ببێتەوە.
٥- بۆ لابردنی ئازاری پێچی ڕیخۆڵە و گەدە باشە.
٦- گەڵاکەی لە تورەکە دەکرێت بۆ لابردنی ئازاری ڕۆماتیزم و ڕیخۆڵە.
٧- گەڵاکەی بۆ سەرئێشە و شەقیقە باشە.
٨- چارەسەری سکچوون و باوبژ دەکات.
٩- بە کوڵاوی بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە باشە.
١٠- چالاکی سوڕی خوێنی دەماخ زیاد دەکات بەمەش بەرگری لە شەلەل و لەرزەک دەکات.
١١- چالاکی ماسولکە زیاد دەکات و ئازاری بڕبڕەکانی پشت کەم دەکاتەوە.