ناوهڕۆك
ڕووەکی توو
بەشە بەکارهاتووەکەی بەرەکەی و توێکڵی دارەکە و گەڵاکەییەتی، شوێنی سەرەکی ئاسیایە بەتایبەتی وڵاتی فارس و چین. تووی سپی دەچێندرێ و گەڵاکەی بۆ کرمی ئاوریشمی دەکرێتە خۆراک، ئەویش تووی سپیە نەوەک تووی ڕەق. بەڵام تووی ڕەش بەرەکەی بەتامترە لە سپی و خۆشترە و دڵ ئاسوودە دەکات خواردنی توو شیرینە و ترشی کەمە، بەڵام ئەوەی جیاوازە لەگەڵ میوەکانی تر کەوا بۆنی نییە.
شوێنی بوونی توو
باکوری ئاسیا و ئەرمینیا و ناوچەی قەوقاز و وڵاتی فارس. ئێستا لە زۆر وڵاتانی جیهان هەیە و گەیشتە بەریتانیا بەهۆی ڕۆمانەکانەوە لە سەدەی شانزەیەم، وڵاتانی دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست تووی هەیە کە لە فارسەوە بۆیان هاتووە، لە نووسراوەکانی ڕۆمەکان ناوی توو هاتووە و لەلایەن (هۆریاس)ـەوە باسکراوە کەوا دەبێت پێش ڕۆژئاوابوون بخورێت، هەندێک لە چیرۆکە ئەفسانەییەکان دەڵێن کەوا دوو بەناوی (پایرمۆس و سیسبی) لە ژێر داری تووی سپی کوژراون و خوێنەکەی چۆتە ناو خاک و ڕەگی دارەکە هەڵیمژیوە و تووەکە ڕەنگی بۆتە سوور بەم خوێنە، (پلینی) لە نووسینەکانیدا دەڵێت توو لە میسر و قوبرس بۆ کاری تەندروستی بەکار هاتووە، زاستی کردمی ئاورشمی و گەڵای توو گەیشتە بەریتانیا لە ساڵی ٥٢٧-٥٦٥ ی زاینی بەهۆی ئیمپراتۆر جۆستینان، ئیمپراتۆر شارلمان لە باخچەی ماڵی خۆی دار تووی ڕوان لە ساڵی ٨١٢ی زاینی.
یەکەم داری توو لە لەندەنی پایتەخت چاندرا ساڵی ١٥٤٨ بوو کە لە وڵاتی فارسەوە هاتبوو کە بۆتە گەورەترین داری توو لە پایتەخت و بەرزی ٢٢ مەترە. گرنگی زۆری هەیە ئەم دارە چونکە لە لایەن زانا (تیرند)ـەوە چاندراوە.
لە ساڵی ١٦٠٨ پاشا جیمس گرنگی دا بە کردمی ئاوریشم و داری توو، هەر بۆیە فەرمانی چاندنی ئەم دارەی دا. لە کۆشکی پاکنگهام لە لەندەن تەنها یەک داری توو ماوە و تاوەکو ئێستاش بەری هەیە. هەروەها دار تووی شەکسپیر کە لە ساڵی ١٦٠٩ لە باخچەی پاشا جیمس بردوویەتی ماوە و جۆری تووی ڕەشە. پاش ئەوەی خانووی شەکسپیر فرۆشرا بە (گاسترێل) دەستی کرد بە تێکدانی خانووەکەی و هەڵکەندنی دار تووەکە تاوەکو ئەوانەی حەز بە شکسپیر دەکەن نەیەن بۆ سەردانی ماڵ و باخچەکەی.
پێکهاتەی توو
- شەکر
- پڕۆتین و ترشی مالیک و تارتاریک.
- ماددەی چەوری و پیکتین.
- کانزای گۆگرد و کلۆر و فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم و ئاسن و مس.
- ڤیتامینی (ئەی و بی و سی).
- توو دەکرێتە گیراوە و مورەبا، زۆر جاریش دەکوترێ و لەگەڵ ئاردا دەکرێتە نان و تامی تووی پێوە دیارە (ئەمە لە ئەفغانستان ئەنجام دەدرێت).
سوودەکانی و بەکارهێنانی پزیشکی توو
- ئارەزووی خواردن دەکاتەوە تامی خۆشە و ڕەوانی دەکات و زۆر خواردنی دەبێتە قەڵەوی.
- تێنوویەتی دەشکێنێ و پلەی گەرمی دادەبەزێنێ.
- بۆ پاککردنەوەی ناو دەم وەک غەرغەرە بەکاردێت بۆ نەخۆشییەکانی پووک وە ددان و گەرو و قوڕقوڕاگە و دەرکردنی بەڵغەم لە سییەکان.
- بۆ کەم خوێنی باشە.
- چالاکی جگەر زیاد دەکات.
- بۆ زیادکردنی میز و چالاکی گورچیلە باشە.
- بۆ نەخۆشی سکچوون باشە بەتایبەتی جۆری (دیسنتری).
- بۆ چارەسەری زیادە هەستیاری پێست باشە.
- هێمنکەرەوەی پشێوی و لابەری خەمۆکییە.
- بۆ ڕەش کردنەوەی قژی سپی باشە.
- بۆ چارەسەری کرمی ڕیخۆڵە باشە.