ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی بۆ موو هەڵوەرینی قژ
ئەمانە بەسوودن بۆ هەڵوەرینی قژ (کەنگر - ئۆکادۆ - هەنجیر - بادەم و زەیتەکەی - گیا هەوێدار - بندوق - مۆز - گەزگەزکە - زەیتون و زەیتەکەی - وەنەوشە و زەیتەکەی - ترێ - کاهوو - گەلای کونجی - گەنمەشامی - ڕەشکە و زەیتەکەی - قەزوان - مێکوک - گەنم و زەیتەکەی - گیای کلکە ئەسپ - ئاس - گەرچەک - شمڵی).
هەر بۆ موو وەرین (٢٥٠)گرام سڵق لەناو لیترێک ئاودا دەکوڵێنیت و سەر بەو ئاوە دەشۆیت هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی یەک مانگ، سێ سەلک پیاز و یەک سەلک سیر لە ڕەندە بدە و پێش خەوتن سەر بە ئاوەکەیان چەور دەکرێت، بەیانی بە ئاوی شلەتێن و شامپۆی سەری منداڵان دەیشۆریتەوە بۆ ماوەی بیست ڕۆژ، ئەوەیان بۆ دەردە ڕێویش دەبێت و مووش دەڕوێنێتەوە، ئەم تێکەڵەیە (گەڵای گەزگەزکە + پیازی وشک کراو + ئاڵکۆڵی (٥٠) پلەیی) پێی چەور بکرێت یان گەڵای ڕەشە زوفا + گوڵە هێرۆ) پێکەوە بکوڵێنرێن و پێی چەور بکرێت.