ئەو نهێنییانەی دایکان و باوکان دەبێت بیپارێزن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-05-18:42:00 - کۆدی بابەت: 5750
ئەو نهێنییانەی دایکان و باوکان دەبێت بیپارێزن

ناوه‌ڕۆك

پەروەردەی منداڵ

پەروەردەکردنی منداڵ ئەرکی سەرەکی دایک و باوکە، منداڵ ئەمانەتێکە لە لایەن خوداوە بۆ دایک و باوک، بۆیە پێویستە دایک و باوکان ئاگاداری ڕەفتار و گوفتاریان بن لە لای منداڵەکانیان و هەموو شتێک لە لای منداڵەکانیان باس نەکەن.

چەند نهێنییەک کە دایک و باوکان دەبێت نەیدرکێنن لەبەر پەروەردەی منداڵەکانیان 

هەندێک کات خۆشتان خواردنی ناتەندروست دەخۆن

دایکان و باوکان ڕاهاتوون زۆر جار بە منداڵەکان دەڵێن کە خواردنی خێرا و خواردنی دەرەوە مەخۆن، بەڵام هەندێک کات ڕێککەوتووە دایک و باوکان خۆیان خواردنی دەرەوە و چپسیان خواردووە، بۆیە پێویست ناکات منداڵەکان بەمە بزانن.

مەڵێن کە چی بخۆن و چی نەخۆن

بە شێوەیەکی ئاشکرا پێیان مەڵێن کە ئەگەر سەوزە و میوە نەخۆیت جەستەت تێک دەچێت و نەخۆش دەکەویت، بەڵکوو بڵێن کە ئەگەر بیخۆیت سوودی زۆرت پێ دەگات و تەندروست باش دەبیت.

ئازار چەشتن لە کاتی بوونی منداڵەکەتدا

هەموو دایکێک ئازاری زۆر دەبینێت لە یەکەم ڕۆژی دووگیانیەوە و تاکوو منداڵبوون و گەورەکردنی منداڵەکەشی، بەڵام ئەمە هیچ هەڵەی منداڵەکەی تێدا نییە بۆیە پێویست ناکات بەردەوام پێی بوترێتەوە.

ئەو شەڕانەی کە پێکەوە کردووتانە

هیچ کاتێک باسی خراپە و هەڵەی هاوسەرەکەت مەکە لای منداڵەکانتدا، باسی شەڕەکانی کۆنتان مەکەن و هەرگیز لە لای منداڵەکانتاندا شەڕ مەکەن.

بچووک کردنەوەی کارەکانی ماڵەوە

کار بدە بەسەر منداڵەکانتدا با هاوکارت بن لە ماڵەوە، بەڵام هەرگیز کارەکان بچووک مەکەرەوه، قاپ شۆردن و گسکدان بە کەم مەزانە و مەڵێ ئێوە هیچتان نەکردووە.

بە منداڵەکانت مەڵێ چەندە نیگەرانی داهاتووی ئەوانیت

دوای ئەوەی کە دەبیتە دایک یان باوک قورسە هیچ شتێکی ترت زیاتر لە منداڵەکانت خۆشتر بوێت، هەر بۆیە ئاساییە کە نیگەرانی ئایندەی منداڵەکانت بیت بەڵام پێویست ناکات منداڵەکانت بەم نیگەرانیانە بزانن.

کاتێک بێزارت دەکەن دەریمەبڕە

هەڵەیە کاتێک توڕە دەبیت هاوار دەکەیت بەسەر منداڵەکانتدا، هەوڵبدە بە قسەی خۆش و لەسەرخۆ هەڵەکانیان بۆ ڕاست بکەیتەوە، بەڵام کاتێک کە هاوار دەکەیت و دواتر پەشیمان دەبیتەوە و داوای لێبووردن دەکەیت، ئەمە دەبێتە هەلێک بۆ منداڵەکانت کە بە دڵی خۆیان کارەکان بکەن چونکە دەزانن بێزاریت لە هاوار کردن و دواتر هەر خۆت داوای لێبووردن دەکەیت.

باسی کێشەی دارایی مەکە

هەرگیز پێویست ناکات منداڵەکانتان بە کێشەکانی دارایی ماڵەوەتان بزانن، بە تایبەت ئەگەر تەمەنیان بچوک بێت، پێویستە ئەو کێشە خۆت و هاوسەرت چارەسەری بکەن.

پێیان مەڵێ کە زۆر دڵخۆش دەبین کاتێک ئێوە دەخەون

ڕاستە منداڵەکان بێزارتان دەکەن و هیلاکتان دەکەن، و کاتێک کە دەخەون کەمێک پشوو دەدەن ئێوەش، بەڵام هەرگیز نابێت منداڵەکان بەوە بزانن کە ئێوە هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکەن ئەوان بخەون، چونکە منداڵ بە هەڵە تێدەگات و وا دەزانێت کە ئێوە ڕقتان لەوانە.


سەرچاوەکان



457 بینین