زمانی پڕۆگرامسازی ئاست نزم

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-28-15:55:00 - کۆدی بابەت: 6072
زمانی پڕۆگرامسازی ئاست نزم

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی زمانی پڕۆگرامسازی ئاست نزم

زمانی پڕۆگرامسازی ئاست نزم بریتییە لە زمانی پڕۆگرامسازی کە کە جیاوازییەکی زۆر کەم یان هەر هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ کۆد و ڕێنماییە بنەڕەتییەکانی کۆمپیوتەر، ئەو زانیارییانەی کە بە زمانە پڕۆگرامسازییە ئاست نزمەکان دەنووسرێت زۆر لەو ڕێنمایی و کۆدانە دەچن کە یەکەی چارەسەرکەری ناوەکی (CPU) کاریپێدەکەن، کە زۆرجار پێیاندەوترێت کۆدی ئامێر یان زمانی ئەسێمبڵی، زیاتر ئەو نەرمەواڵانەی کە بە زمانی پڕۆگرامسازی ئاست نزم دەنووسرێن ناتوانرێن بگوازرێنەوە و لە سیستمێکی تردا بەکاربهێنرێن، چونکە بۆ پێکهاتەی سیستمێکی تایبەت دەنووسرێن.

زمانە پڕۆگرامسازییە ئاست نزمەکان دەگۆڕدرێن بۆ کۆدی ئامێر بەبێ بەکارهێنانی کۆکەرەوە (compiler) یان وەرگێڕ (interpreter)، زمانە پڕۆگرام سازییەکانی نەوەی دووە پڕۆسێسێک بەکاردەهێنن بۆ کۆڕینی کۆدەکان کە پێیدەوترێت (assembler)، ئەو پڕۆگرامانە کە بە زمانە ئاست نزمەکان دەنووسرێن زۆر بە خێرایی کاردەکەن و هەروەها بیرگەیەکی کەمتر بەکاردەهێنن، کە بە پێچەوانەی زمانە ئاست بەرزەکانەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لە بیرگە بەکاردەهێنن، زمانە ئاست نزمەکان زمانێکی سادەن بەڵام بەکارهێنانیان زۆر زەحمەتە و زۆرجار کەسی پڕۆگرامەر دووچاری هەڵەی زۆر دەبێتەوە.

کۆدی ئامێر - Machine code

کۆدی ئامێر (Machine code) تاکە زمانە کە کۆمپیوتەر دەتوانێت بێ دەستکاریکردن بیخوێنێتەوە و بەکاریبهێنێت، لە ئێستادا هیچ پڕۆگرامەرێک کۆدی ئامێر بەکارناهێنێت بۆ نووسینی پڕۆگرام، چونکە پێویستی بە ئاگادارییەکی زۆری زانیارییە وردەکانی هەیە کە زمانە ئاست بەرزەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئانجامیدەدات، هەروەها پێویستی بە لەبەرکرد و دووبارە سەیرکردنەوەی ڕێنماییەکانی زمانەکە هەیە کە ئەنجامدانی زۆر زەحمەتە.

کۆدی ئامێر بریتییە لە لێشاوێکی خامی داتای باینەری، بەڵام ئەو پڕۆگرامەرانەی کە کۆدی ئامێر بەکاردەهێنن جۆرەکانی تری ژماردن بەکاردەهێنن کە ئاسانتر بۆ تێگەیشتن وەک ژمارەی دەیی (Decimal)، سیستمی ژمارەی هەشتی (Octal) لەگەڵ ژمارەی شازدەیی (Hexadecimal)، کە دواتر ئەم ژمارانە لەڕێگەی پڕۆگرامێکەوە بەناوی (Loader)ـەوە دەگۆڕدرێت بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرەکە بتوانێت لێی تێبگات.

هەرچەندە پڕۆگرامەری زۆر کەم هەیە کە کۆدی ئامێر بەکاربهێنن بۆ نووسینی پڕۆگرام بەڵام زۆربەی پڕۆگرامەرەکان دەتوانن کۆدی ئامێر بخوێننەوە، ئەمەش بەبۆنەی کارکردنیان لەگەڵ (Core dump) و بیرگەی کۆمپیوتەرەکان.
ئەم کۆدەی خوارەوە کۆدێکە ژمارەی شازدەیی (Hexadecimal) نیشاندراوە بۆ هەژمارکردنی ژمارەکانی فیبۆناچی:

8B542408  83FA0077  06B80000  0000C383
FA027706  B8010000  00C353BB  01000000
B9010000  008D0419  83FA0376  078BD989
C14AEBF1  5BC3


سەرچاوەکان



1012 بینین