سەیرترین دابونەریتی نەتەوەکان

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-05-01:13:00 - کۆدی بابەت: 6177
سەیرترین دابونەریتی نەتەوەکان

ناوه‌ڕۆك

خواردنی گۆشتی مرۆڤ 

ھۆزی کوروای (Korowa) لە گینیای نوێ گۆشتی مرۆڤ دەخۆن، بۆ پاراستنی تاکەکانی نێو ھۆزەکەیان لە شەیتانێک بە ناوی خاخوا (Khakhua)، تاکەکانی نێو ئەم ھۆزە وای بۆ دەچن کە ئەم شەیتانە دەچێتە نێو جەستەی کەسە زیندوەکان و لە ناوەوە لەناوی دەبات، بۆیە ھۆزەکە کەسێکی توشبوو دەکوژن و جەستەکەی بە تەواوەتی دەخۆن، وەک تۆڵەیەک لە شەیتانەکە و دواکردنی مافی قوربانیەکە، بەڵام ئەم ڕێوڕەسمە لە ئێستادا کەمبووەتەوە، لەدوای کرانەوەی ھۆزەکە لەگەڵ جیھانی دەرەوەدا.

ھەڵدانی منداڵ لە تاوەرەوە 

خێزانەکان لە بابا عومەر دورگا (Baba Umer Durga)، کە مەزارگەیەکی ئاینییە لە نزیک شاری سۆلابور لە ھیند، منداڵەکانیان لە سەرووی تاوەرەکەوە ھەڵدەدەنە خوارەوە، لە بەرزایی پازدە مەترەوە ھەڵدەدرێن پێش ئەوەی بکەونە سەر ئەو ئیسفەنجەی بەو سەیرکەرانەیە کە لە خوارەوەی تاوەرەکە چاوەڕێیانن، ئەم ڕێوڕەسمە ترسناکە بە مەبەستی ھێنانی خۆشی و بەختی دڵخۆشکەرە بۆ خێزانەکان، وە جێی ئاماژەیە بەپێی قسەی خێزانەکان ھیچ منداڵێک لەم ڕێوڕەسمەدا تووشی ھیچ پێکانێک نەبوون.

تفکردنە بووک 

لە دابوونەریتی یۆنانیدا  وا دادەنرێت تفە کردنە بووک لە کاتی ڕێوڕەسمی ھاوسەرگیریدا دەبێتە ھۆی ھێنانی بەختی باش بۆی، کە ڕێگری لە شەیتان دەکات، ھەروەھا یۆنانیەکان ئەم نەریتە لە بۆنەکانی دیکەیاندا ئەنجام دەدەن، بۆ نمونە لە بۆنەی عەمادکردنی منداڵ بە مەبەستی ھێنانی جوانی و تەندروستییەکی باش بۆی، ھەروەھا لە گفتوگۆی ئاسایدا تف دەکرێتە یەکتری بە مەبەستی دورخستنەوەی خراپە، وەک جۆرێک لە داستان و ئەفسانەکان.

پیاسەکردن لە گۆڕستاندا 

خەڵک زۆربەی کات حەز بە پیاسەکردن لە پارک و باخچەکاندا دەکەن، بەڵام ئەمە لە دانیمارک جیاوازە، خەڵک حەز دەکەن بەسەربردنی کاتەکانیان و تێکەڵ بوونیان لەگەڵ کۆمەڵگە لەکاتی بوونیان لە گۆڕستانەکاندا بێت، بەتایبەت لەو کاتانەی کەش و ھەوا فێنک و ھێمنانە، گۆڕستانی ئەسیستانس (Assistens Kirkegard) لە کۆبینھاگن پایتەختی دانیمارک بە باشترین نمونە دادەنرێت لەسەری.

ھەڵدانی دارچینی بەسەر سەڵتدا (ئەو کەسانەی ھاوسەریان نییە)

خەڵکانی دانیمارک دارچینی ھەڵدەدەن بەسەر ئەو کەسانەی تەمەنی بیست و پێنج ساڵی تێدەپەڕێنن و بێ ھاوسەرن، و ھاوڕێکانی بە درێژایی ڕۆژەکە ھاڕاوی دارچینی دەکەن بە سەریدا، وە ئەگەر تەمەنی بوو بە سی ساڵ و ھاوسەرگیری نەکردبوو ئەوە بیبەر دەکەن بەسەریدا.


سەرچاوەکان



1014 بینین