عەدنان کەریم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-13-15:42:00 - کۆدی بابەت: 6281
عەدنان کەریم

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

عەدنان کەریم ناوی تەواوی عەدنان کەریم ڕەشیدە (بە ئینگلیزی: Adnan Karim)، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی کوردە و زۆرێک لە گۆرانییەکانی کلاسیکین و کاری نیگارکێشیش دەکات.

خەڵکی ژاژڵەی ناوچەی شارباژێڕە و بەهۆی سیاسەتی بەعەرەبکردنەوە چوونەتە سلێمانی و لەوێ ماوەتەوە، لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو دەکات و ساڵی ١٩٩١ دەڕواتە دەرەوەی وڵات.

کاری هونەری

ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بە گۆرانی دەسماڵێ دەست بە کاری هونەری دەکات، ساڵی دواتر بە گۆرانی کازیوە لەگەڵ هەمان گرووپ تۆماردەکات بۆ شانۆگەری زەلکاو، گۆرانییەکە دلێر ئیبراهیم ئامادەی دەکات و ئاوازەکەی لەلایەن ئارام خەچەدوریانەوە دادەنرێت، ساڵی ١٩٨٣ گۆرانی شەوی تاریک و بێدەنگی تۆماردەکات کە کاری ئامادەکردنی لەلایەن ئەنوەر قەرەداغییەوە بۆ دەکرێت، ئەو گۆرانییەش یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی، هەمان ساڵ پەیوەندی بە تیپی مۆسیقای نەورۆزەوە دەکات و مامۆستا عوسمان محەمەد سەرپەرشتی دەکات.

ساڵی ١٩٨٤ بە سەرپەرشتی سەڵاح ڕەئوف گۆرانییەکانی "ژاڵە، گوڵاڵە، ئازیزەکەم، پەروانە، ئەی هاوسەرە ئازیزەکەم" تۆمار دەکات.

دواتریش لەگەڵ تیپی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکان گۆرانییەکانی "شەوێ ئەی شەماڵ، بۆ دڵ" تۆماردەکات.

ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ چەند هونەرمەندێک تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان دادەمەزرێنن، و لە کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ دەڕواتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری مەهاباد دەگیرسێتەوە، لەوێش لە چەند کارێکی هونەریدا بەشدار دەبێت و دەبێتە عودژەن و لەگەڵ هونەرمەندانی وەک: "محەمەدی ماملێ و محەمەد دانش و ئەحمەد ئیسلامی، ئیسماعیل شاهی" کاردەکات، ساڵی ١٩٩٢ دەڕواتە وڵاتی سوید و یەکەمین بەرهەمی دەرەوەی بە بەرهەمی "بیرتان دەکەم" بڵاودەکاتەوە، بەرهەمەکەش لە شاری لیلـی فەڕەنسا تۆمار کرا و ئەلبوومێک بوو پێکهاتبوو لە حەوت گۆرانی.

لەوانە چوار گۆرانییان ئاوازی ھونەرمەند ڕزگار ئیسماعیل و گۆرانییەکانی ھەڵەبجە، کۆچ، ئازادی لە ئاوازی عەدنان کەریم خۆی بوو.

لە ساڵی ١٩٩٤–١٩٩٥ لە سوید دەچێتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکی تۆمارکردنی دەنگ و مۆسیقا تەواو دەکات و ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرھەمە ھونەرییەکانی بە دەستی خۆی تۆمار بکات، ساڵی ١٩٩٥ بەرھەمی ڕاز لە سەر کاسێت دەردەکات.

ساڵی ١٩٩٦ یەکەم بەرھەمی خۆی لەسەر سیدی بەناوی شەوی یەڵدا بڵاودەکاتەوە کە مۆسیقای ئەم بەرھەمە لە سلێمانی لەلایەن تیپی موسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان ئامادەکرا و پاشان لە سوید ھونەرمەند عەدنان کەریم دەنگی خۆی لە سەر تۆمار دەکات.

لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئەلبوومی "ئەڕۆی ئۆغر" دێنێتە بەرھەم و غەمگین فەرەج ئەرکی دابەشکردنی دەگرێتە ئەستۆ.

کۆنسێرتەکان

لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆنسێرتێکی تایبەت لە ھۆڵی کۆنسێرت ھاوسی شاری ستۆکھۆلم پێشکەش دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٢ دوو کۆنسێرت لە شاری یۆتۆبۆری و شاری سوتۆکھۆڵم پێشکەش دەکات بە ھاوکاری گرووپی ئاگری زیندوو، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبۆمی "شنەی با" بڵاو دەکاتەوە کە گۆران کامیل و فەرھاد محەمەد و غەمگین فەرەج دابەشکردنی مۆسیقایان بۆ ئەنجام داوە.

لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆنسێرتی شاری لەندەن لە ھۆڵی شازادە ئێلیسابێت پێشکەش دەکات ھەر لە ھەمان ساڵدا لە وڵاتی ھۆڵەندا کۆنسێرتێکی تر پیشکەشدەکات، ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری سنە لە ھۆڵی زانکۆی کوردستان کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبوومی "تاڤگەیەک لە عیشق" بڵاو دەکاتەوە، ئەم بەرھەمە بە سەرپەرشتی گۆران کامیل و ھونەرمەند حسێن زەھاوی ئەنجام درا و لە ستودیۆ بێل تۆمارکرا و بڵاو بۆوە، ھەر لە ھەمان ساڵدا لە فیستیڤاڵی ئومەد لە لەندەن لەگەڵ گرووپی ئاگری زیندوودا بەشداری دەکات، ھەر لە ساڵی ٢٠٠٥ بەشدار دەبێت لە فیستیڤاڵی "رێ ئۆریانتال" کە ساڵانە لە شاری ستۆکھۆڵم بە بەشداری چەندین ھونەرمەندانی نەتەوەکانی دنیا ئەم فیستیڤاڵە نمایش دەکرێت.

ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ گرووپی کامکاران ئەلبوومی ئەمشەو بڵاودەکاتەوە کە ئەم ئەلبوومە لە تاران تۆمار کراوە، لە بەھاری ٢٠٠٧ دا لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە لەندەن پێشکەش دەکات، لە ھاوینی ٢٠٠٧ لەگەڵ گرووپی کامکاران چوار کۆنسێرت لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و سێ کۆنسێرت لە تاران پێشکەش دەکات.

لە مانگی شوباتی ٢٠٠٨ بەشداری دەکا لە فیستیڤاڵی بانگھێشتن بۆ ئاو لە وڵاتی کێنیا، لە مانگی پێنجی ٢٠٠٨ لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە کتێبخانەی شاژنی وڵاتی دانیمارک لە شاری کۆپنھاگن، بە سەرپەرشتی تیڤی کوردان پێشکەش دەکەن، ھەمان ساڵ لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کۆنسێرتێک لە مانجستەر پێشکەس دەکەن، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ کۆنسێرت لە کەنەدا بە سەرپەرشتی شاملو پێشکەش دەکات.

٢٧/٢/٢٠١٠ کۆنسێرتێک لە شاری ئۆریبرو لە سوید، پاشان ھەمان کۆنسێرت لە ١٠/٤/٢٠١٠ لە ستۆکھۆلم و ١١/٩/٢٠١٠لە یوتۆبۆری ٢/١٠/٢٠١٠ لە ئوپسالا پێشکەش دەکات، ٧ و ٩ ئوکتۆبەری٢٠١٠ لە گەڵ گرووپی کامکاراند لە سلێمانی و ھەولێر پیشکەش دەکات، نوێترین بەرھەمی عەدنان کەریم سیدی وەفایی یە کە لەگەڵ گروپی کامکاران لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٠ بڵاو بووەوە.

کورد ئایدڵ

ساڵی ٢٠١٧ دەبێتە یەکێک لە داوەرانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی "کورد ئایدڵ" لە کەناڵی کوردسات لەگەڵ هەریەک لە بیژەن کامکار و کانی و نیزامەدین ئاریچ.

ئەلبوومەکان

بیرتان ئەکەم (١٩٩٣)

  1. دیاری
  2. ھەڵەبجە
  3. پایز
  4. گەرومیشوومە
  5. سەبری
  6. بیرتان ئەکەم
  7. کۆچ
  8. نەرمێ
  9. خۆشەویستەکەم
  10. بەرەو ئازادی

ڕاز (١٩٩٥)

  1. ڕاز
  2. ھەستێک
  3. لەنجە
  4. نیگا
  5. بەرەو ئاسۆ
  6. دەفتەری سینە
  7. گوڵاڵە سورە
  8. کوردستان
  9. بۆ دڵ

شەوی یەڵدا (١٩٩٦)

  1. دزە نیگا
  2. شەوی یەڵدا
  3. ھەی نارێ
  4. خوە دەرخە
  5. یادەکانت
  6. تکا
  7. حاڵی دەردم
  8. یادیان وەخێر
  9. کۆچێکی ناوەخت

ئەڕۆی ئۆغر (١٩٩٩)

  1. چاوی مەخموری
  2. ئەڕۆی ئۆغر
  3. باخچەی گۆڵان
  4. ماھی من
  5. وێستگەی غەریبی
  6. با
  7. چەھچەھەی بولبول
  8. ئامینێ

کۆنسێرتی سوید (٢٠٠٢)

  1. دەسماڵێ
  2. بۆ دڵ
  3. دەف ژەنین - حسەین زەھاوی
  4. نارین
  5. زەمانە
  6. بایادمکە
  7. زولفی تاری
  8. زارا
  9. چاوی مەخموری
  10. لەسەر چڵان

شنەی با (٢٠٠٢)

  1. وەک ڕۆژ
  2. شنەی با
  3. پەیامی من
  4. ئەستێرەی ئاوات
  5. لە غوربەتا
  6. بەگریانم
  7. نمەی باران
  8. دڵی سەوزم
  9. حەنایی کردووە
  10. لە کەشتی عەقڵدا
  11. سازی ئاوارە

ئەمشەو (٢٠٠٦)

  1. بای نەسیم
  2. دڵی من
  3. نازداران
  4. چاوەڕوانی
  5. ئەمشەو
  6. کە ئەو جوانە
  7. گیان گیان
  8. بەلەنجە
  9. نەکی

تاڤگەیەک لە عیشق

  1. مەی گێڕ
  2. تاڤگەیەک لە عیشق
  3. سۆزی دڵ
  4. زەمانە
  5. کنێ
  6. ناری فیراق
  7. زوڵفی تاری
  8. ھەوری بەھار
  9. زارا
  10. نەورۆز
  11. دەسماڵێ

وەفایی (٢٠١٠)

  1. ڕیشەی دڵ
  2. خەندەی گوڵ
  3. ھیجری تۆ
  4. لەرزانێ
  5. ناڵەی بولبول
  6. ئەم دڵەم
  7. یادی جاران
  8. نەشئەی بادە

خاتوون (٢٠١١)

  1. خاتوون
  2. لەبەر دەرگە
  3. دارستانی سووتاو
  4. دەگەران
  5. جوانیت
  6. ئاواتێک
  7. چاوەڕوانیت

بادەی گوڵڕەنگ (٢٠١٢)

  1. ئەو شار
  2. ساقی
  3. خورشیدی
  4. حیجاز
  5. ئەڵڵا وەیسی
  6. چوارگا
  7. ئای ئای
  8. خاوکەر (قەتار)

گوڵی نازدار (٢٠١٣)

  1. کزەی دەروون
  2. چاوەکەم
  3. ئارامی دڵ
  4. ئاگری عەشق
  5. منی عاشق
  6. ئاھ و ناڵە
  7. کچی بەیان
  8. خەمی تۆمە
  9. فەسڵی گوڵان

بادەی گوڵڕەنگ ٢ (٢٠١٥)

  1. بەیات
  2. سوخمەی کۆن
  3. دەشتی
  4. بە زولف و ڕوخسار
  5. ڕەست
  6. تۆزە تۆزە
  7. ھۆمایون
  8. بەرەو ئاسۆ
  9. سەفەر
  10. نووری بادە

حەبیبە (٢٠١٧)

  1. مانگی ڕوخسار
  2. نەسیمی ئاوەن
  3. حەبیبە
  4. مەست
  5. دڵی خەمبار
  6. ڕۆحی ڕەوان
  7. ڕۆژی تەرەب
  8. کێ دڵی نیشتمانی شکاند

شەوبا (٢٠١٩)

  1. گریانی نیوەی شەو
  2. عیشق و ئازادی
  3. عەزیزم - گۆمی خوێن


سەرچاوەکان



1748 بینین