کۆنیشانەی ئەنجڵمان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-13-16:08:00 - کۆدی بابەت: 6283
کۆنیشانەی ئەنجڵمان

ناوه‌ڕۆك

کۆنیشانەی ئەنجڵمان چییە؟

کۆنیشانەی ئەنجڵمان تێکچوونێکی بۆماوەییە کە دەبێتە هۆی دواکەوتنی پەرەسەندنی ڕوحییەتی جوڵەیی منداڵ و کێشەی دەماری و لە هەندێک حاڵەتیشدا فێی گشتگیر، کەسانی توشبووی ئەم حالەتە زۆرجار پێدەکەنن و زەردەخەنە دەکەن، هەروەها کەسایەتییەکی ئاسوودەیی هێنەر و دڵخۆشکەریان هەیە بە گشتی، دواکەوتنیشیان لە گەشەسەندن زۆرجار لە لە تەمەنی ٦ بۆ ١٢ مانگی دەردەکەوێت، بەڵام لەرزین و فێیەکانن لە تەمەنی ٢ بۆ ٣ ساڵی دەردەکەون، هەروەها کەسانی توشبوو بەم کۆنیشانەیە زۆرجار بە ئەندازەی کەسانی ئاسایی دەژین، بەڵام ئەم حاڵەتە چارەسەری نییە بەڵکو چارەسەرەکان زیاتر تیشک دەخەنە سەر کێشەی تەندروستی و گەشەسەندنی کەسی توشبوو.

نیشانەکانی کۆنیشانەی ئەنجڵمان 

منداڵانی توشبوو بەم کۆنیشانەیە لە کاتی لەدایکبووندا ئاسایی دەردەکەون، بەڵام ڕەنگە توشی چەند کێشەیەک ببنەوە لە کاتی شیرپێدان لە مانگەکانی سەرەتای ژیانیان، هەروەها لە دواکەوتنێکی ئەقڵی و گەشەیی ڕوون لە تەمەنی ٦ بۆ ١٢ مانگی، هەروەها فێ لە تەمەنی ٢ بۆ ٣ ساڵی دەستپێدەکات، لەگەڵ ئەم کێشانەشدا کێشەی قسەکردن و دەربڕینیشی بۆ پەیدا دەبێت، بەجۆرێک منداڵەکە تەنها دەتوانێت چەند وشەیەکی کەم بڵێت، هەروەها دەکرێت ئەم نیشانانەش هەبێت: 

  • زیادەڕەویی چالاکی و جوڵە.
  • بچووکی قەبارەی سەر.
  • کێشەی نوستن.
  • تێکچوونی جوڵە و هاوسەنگی.

لەگەڵ ئەوەشدا منداڵانی توشبوو زۆرجار بارێکی دەروونی ئاسوودەیان هەیە، بە جۆرێک زەردەخەنە دەکەن و پێدەکەنن و جوڵە بە دەستەکانیان بە شێوەیەکی دووبارە ئەنجامدەدەن، هەروەها زۆری جوڵە هاوکاتە لەگەڵ کورتی ماوەی تەرکیزکردن، لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیشیاندا، منداڵەکان چالاکی و جۆش و خرۆشیان کەمدەکات و کێشەی خەو زیاتر سەرهەڵدەدات لایان، کێشەی فێربوون و گەشەشیان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ مانەوەی قورسی قسەکردن و فێیەکان بە درێژایی تەمەنیان.

لە کەسانی پێگەیشتووی توشبوو بە ئەنجڵمان شێوەیەکی تایبەتی دەموچاویان دەبێت کە زۆرجار بەوە وەسفدەکرێت کە ئەستوور بووە، هەروەها پێستیان سپی و کاڵ دەبێت و ڕەنگی قژیان تەنکێکی ڕوون دەبێت، لەگەڵ لەجێچوونی بڕبڕەی پشت بۆ لایەکەی تر، بەڵام نیوە تەمەنی کەسانی توشبوو بە ئەنجڵمان هاوتای نیوەتەمەنی کەسانی ئاساییە. 

لێکەوتەکانی تر کە هاوشانی کۆنیشانەی ئەنجڵمانن 

دەکرێت چەندین لێکەوتەی خراپ دوای توشبوون بە ئەنجڵمان ڕووبدەن بەتایبەت گەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بن بەر لە دەستنیشانکردن و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست، لە نمونەی لێکەوتەکانیش: 

- کێشەی خواردنی خۆراک: دەکرێت کێشەکانی مژین و قوتدان لە منداڵەکەدا ببێتە هۆی کێشە لە خۆراکپێدانی منداڵەکە، بەتایبەتیش لای منداڵانی شیرەخۆرە، بۆیە ڕەنگە پزیشکی منداڵان پێشنیاری خۆراکێکی پڕ لە وزە بکات بۆ زیادکردنی کێش. 

- چەمینەوەی بڕبڕەی پشت: هەندێک لە توشبووانی کۆنیشانەی ئەنجڵمان دەناڵێنن بەدەست چەمینەوەی بڕبڕەی پشتەوە بە تێپەڕبوونی کات.

- قەڵەوی: بەتایبەت لای منداڵانی بەتەمەنتر، کە حەزی خۆراکیان زۆر زیاد دەکات و ئەمەش هۆکارە بۆ قەڵەوی

هۆکارەکانی کۆنیشانەی ئەنجڵمان

زۆربەی تایبەتمەندییەکانی کۆنیشانەی ئەنجڵمان لە ئەنجامی لەدەستدانی ئەرکی جینی UBE3Aـەوە دەبێت، کەسانی ئاسایی دوو لەبەرگیراوەی ئەم جینەیان هەیە، یەکێکیان لە دایک و ئەوی تر لە باوکەوە، هەردووکیشیان لە زۆربەی شانەکانی لەشدا چالاکن، بەڵام لە هەندێک بەشی مێشکدا تەنها ئەو لەبەرگیراوەیەی لە دایکەوە وەرگیراوە کاردەکات، بۆیە کاتێک ئەو جینەی لە دایکەوە وەرگیراوە کێشەی تێدابێت ئەوە ناتوانێت ئەرکی خۆی بە باشی ببینێت لە مێشکدا و هیچ جێگرەوەیەکیشی نییە لەو ناوچەیەدا، ئەوەش بەتەواوەتی ئەو شتەیە کە لە کۆنیشانەی ئەنجڵماندا ڕوودەدات، بەڵام هەندێک جینی کەمتر گرنگ هەیە کە بەرپرسن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی تری ئەنجڵمان، کۆنیشانەی ئەنجڵمان بە نزیکەیی لە ١ منداڵ لە کۆی ١٢ بۆ ٢٠ هەزار منداڵدا ڕوودەدات، جیاوازیش نییە لە نێوان ڕەگەزی مێ و نێر لە توشبوون بە کۆنیشانەکە

دەستنیشانکردنی کۆنیشانەی ئەنجڵمان

دەکرێت پزیشک گومانی هەبێت لە دەستنیشانکردنی ئەنجڵمان لای ئەو منداڵانەی توشی دواکەوتنی گەشەی مێشک و نیشانەکانی تری حاڵەتەکە بوون، وەکوو نیشانەکانی جوڵە و هاوسەنگی و بچووکی قەبارەی سەر و تەختی بەشی پشتەوەی سەر و پێکەنینی چەندبارە، دەکرێت دەستنیشانکردنەکە دڵنیا بکرێتەوە لە ڕێگەی پشکنینی خوێن، کە کارایی جینی بەرپرس لەم نیشانانە دەپشکنرێت، هەروەها دەکرێت ئەم پشکنینانە ئەنجام بدرێت:

- شیکاریی شێوازی DNA دایباب: ئەن پشکنینە سێ لەو چوار جینە دیاریدەکات کە بەرپرسن لە ئەنجڵمان.

- ماددەی DNA ورد (CMA): دەکرێت ئەم پشکنینە کۆمەڵە بۆیەی ونبووی ناو خانەکانی جەستە دیاری بکات.

- پشکنینی ڕیزبەندیی جینیی بۆ جینی UBE3A: ئەم جینە دەکرێت لە حاڵەتە دەگمەنەکانی ئەنجڵمان لەبەرگیراوەی داهاتووی لە دایکەکەدا بوونی هەبێت بەڵام بازدان ڕوویدابێت، هەروەها کاتێک دەکرێت داوای ئەم پشکنینە بکرێت کاتێک پشکنینی یەکەم ئاسایی بوو.

چارەسەری کۆنیشانەی ئەنجڵمان 

هیچ چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ نەخۆشی کۆنیشانەی ئەنجڵمان نییە، توێژینەوەکان جینی بەرپرس لە کۆنیشانەی ئەنجڵمان بە ئامانج دەگرێت، بەڵام چارەسەرەکانی ئێستا زیاتر تیشک دەخەنە سەر کێشە ئەقڵی و گەشەییەکان لە منداڵەکاندا و کەمکردنەوەی نیشانەکان بە پێی توانا، زۆرجار کەسانی تایبەتمەند هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی چارەسەری گونجاو بۆ کەسانی توشبوو بەم کۆنیشانەکە، کە دەرمان و چارەسەرەکان بریتین لە:

  • دەرمانی دژە فێ.
  • چارەسەری سروشتی بۆ یارمەتیدانی ڕۆشتن و کێشەکانی جوڵە.
  • چارەسەری کاردەنەوەیی و قسەکردن کە دەکرێت قسەکردن بە زمان و پەیوەندیکردن لە ڕێگەی وێنەوە بگرێتەوە.
  • چارەسەری دەروونی ڕەفتاری کە هاوکاری دەکات لە کۆنترۆڵکردنی زیادەڕەوی جوڵە و زیادکردنی ماوەی ئاگاداربوون، هەروەها بە گشتی یارمەتی کردەی چارەسەر دەدات. 

خۆپارێزی لە کۆنیشانەی ئەنجڵمان

لە حاڵەتە دەگمەنەکانی کۆنیشانەی ئەنجڵمان دەکرێت حاڵەتەکە لە دایک و باوکەوە جینە تێکچووەکە بگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانی، بۆیە لە ئەگەری ئەوەی کە لە مێژووی خێزانەکەدا توشبوویەکی کۆنیشانەی ئەنجڵمان هەبێت یان کاتێک دایباب منداڵێکی تریان توشبووی کۆنیشانەی ئەنجڵمانە، پێویستە لەسەریان سەردانی پسپۆڕی بۆماوەیی بکەن بۆ نەخشەداڕشتن بۆ دووگیانییەکانی داهاتوو.


سەرچاوەکان



758 بینین