ڕێگەکانی چڕکردنەوەی قژی منداڵ

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-16-10:19:00 - کۆدی بابەت: 6318
ڕێگەکانی چڕکردنەوەی قژی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

قژی منداڵ

قژی منداڵ بە چڕی و جوانییەکەی ناسراوە بەڵام ھەندێک کات تووشی چەند ھۆکارێک دەبێت و کاریگەری دەبێت لەسەری، قژی تەنک و شکاوە لەو کێشانەن کە تووشی قژی منداڵ دەبنەوە و دەبێتە ھۆی لەدەستانی باوەڕ بەخۆبوونیان بەتایبەت لە کچاندا، ھەروەھا ڕێکخستنی قژەکە قورس دەبێت لە کاتی چوون بۆ قوتابخانە یان شوێنە گشتییەکان، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەتوانرێت پەنا ببرێتە بەر ھەندێک گیراوەی سروشتی کە تەندروستی قژ باشتر دەکات، ھەروەھا دەتوانرێت بە جێگرەوەیەک دابنرێت بۆ بەرھەمە کیمیاییەکان.

ڕێگەکانی چڕکردنەوەی قژی منداڵ

گیراوەی سروشتی بۆ چڕکردنەوەی قژی منداڵ

  • سرکە و ماست

تێکەڵکردنی چوار کەوچکی بچووک لە ماست و دوو کەوچکی بچووک لە سرکەی سێو و مایۆنێز، پاشان دوو کەوچکی بچووک خومرە و نیو کەوچکی گەورە لە کەرێی بۆ تێکەڵ بکرێت تا گیراوەیەکی باشمان دەستبکەوێت، پاشان گیراوەکە بدرێت لە تەواوی قژ بۆ ماوەی پێنج خولەک بە سەری پەنجەکان مەساجی بۆ بکرێت، بۆ ماوەیی پازدە خولەک وازی لێبھێنرێت تاکو بە تەواوی وشک دەبێتەوە، لە دوایی وشک بوونەوەی قژەکە بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆردرێت، و ئەم گیراوەیە ڕۆژانە بەکاربھێنرێت.

  • زەیتی زەیتوون 

ڕێژەیەکی پێویست لە زەیتی زەیتوون بدرێت لە پێستی سەر و قژ، بە نەرمی بھێنرێت بە سەردا بۆ ماوەیەک لە دوو خولەک کەمتر نەبێت، بە سەرەوە بھێڵدرێتەوە بۆ ماوەی دە بۆ پازدە خولەک، تاکو پێستی سەر بە شێوەیەکی باش ھەڵیبمژێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن و شامپۆی تایبەت بە منداڵان بشۆردرێت.

ھەنگوین و زەیتی زەیتوون 

ئەم گیراوەیە بە تێکەڵکردنی سپێنەی ھێلکە لەگەڵ دوو کەوچکی بچووک لە ھەنگوین و دوو کەوچکی گەورە لە زەیتی زەیتوون دروست دەکرێت، گیراوەکە دەدرێت لە قژ، بۆ ماوەیەک کە لە پازدە خولەک کەمتر نەبێت بە قژەوە بھێڵدرێتەوە، پاشان بە باشی بە ئاوی سارد و شامۆ بشۆردرێت، دەبێت ئەم گیراوەیە ڕۆژانە بەکاربھێنرێت.

شیری گوێزی ھیندی 

ڕێژیەکی پێویست لەم پێکھاتەیە بدرێت لە قژ، و بۆ تەواوی ڕۆژەکە بە قژەوە بھێڵدرێتەوە، پاشان لە بەیانی ڕۆژی داھاتودا بە ئاوی سارد و شامپۆ بشۆردرێت.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ چڕکردنەوەی قژی منداڵ

١- دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئەو کرێم و شامپۆیانەی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی کیمیایی تێدایە، و گۆڕینی بە گیراوەی سروشتی بەسوود بۆ قژی منداڵەکە.

٢- منداڵ بە تەواوی دوور بخرێتەوە لە پەستانی دەروونی، وەک ترس و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، کە بەشێوەیەکی نەرنێنییانە کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی قژی منداڵەکە.

٣- دەبێت منداڵ پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و بەسوود بێت، ھانی منداڵ بدرێت تاکو سەوزە و میوە بخوات، دووربخرێتەوە لە خواردنەوە گازییە زیان بەخشەکان،  وە زیاتر شەربەتی سروشتی وەک شەربەتی پرتەقاڵ و سێو و گێزەر بخواتەوە، ھەروەھا خواردنەوەی شیر.

٤- خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو.

٥- بەکارھێنانی ھەندێک زەیتی سروشتی، وەک زەیتی بادەم و زەیتی گەرچەک، ئەم زەیتانە پێستی سەری منداڵی پێ شێدار دەکرێت.


سەرچاوەکان



971 بینین