بۆسەی پەکەکە لە ١٩٩٣/٥/٢٤

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-05-14:06:00 - کۆدی بابەت: 6504
بۆسەی پەکەکە لە ١٩٩٣/٥/٢٤

ناوه‌ڕۆك

بۆسەی پارتی کرێکارانی کوردستان 

لە ڕۆژی ٢٤/٥/١٩٩٣ باڵی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشی کردە سەر دوو کۆمەڵە سەربازی سوپای تورکیا لە نێوان ڕێگای سەرەکی نێوان خارپێت-چەولیگ، کە بووە هۆی کوشتنی ٣٣ سەربازی تورکیا و ٥ هاووڵاتی مەدەنی، بەمەش ئاگربەستی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکاران شکێنرا.

مێژوویەکی نزیک

لە کۆتاییەکانی ١٩٩١، تورگوت ئۆزال سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی کرد بە دانوستانی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەدا، و ئاماژەی بە کرانەوە و دەرگای ئاشتی و دانوستان دا، هەروەها کردنەوەی کەناڵێکیش بە زمانی کوردی، هەروەها پێشکەشکردنی یاسایەک کە بەکارهێنانی زمانی کوردی قەدەغە نەبێت، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەمە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ٢٠/٣/١٩٩٣ ئاگربەستی ڕاگەیاند، لەگەڵ مردنی تورگوت ئۆزال لە ١٧/٤/١٩٩٣ حکومەت دەستی لە بەڵێنەکانی کشاندەوە و بەهۆیەوە لەلایەن لایەنگرانی شەمدین سیکاک خۆپیشاندان دروستبوو و دەیان کەس کوژران، دواتر حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەوان پشێوییان ناوەتەوە و ئەمەش دژی ئاگربەستە، عەبدوڵا ئۆجەلانیش بە مافی خۆیانی زانی و وتی کە ئەوان پارێزگارییان لە خۆیان کردووە.

هێرش

سیکاک بەهۆی ئەو هێرشەوە لە ڕۆژی ٢٤ـی مانگ فرمانی کرد بە هێزەکانی دیاربەکر کە ڕێگا سەرەکییەکان دابخەن، لە نێوان ڕێگای خارپێت بۆ چەولیگ لە چیاکانی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە نزیک لە ١٥٠ چەکداری پەکەکە هێرش دەکەنە سەر چەند پاسێکی گواستنەوە و ٣٣ سەربازی تورکیا بە جلوبەرگی مەدەنی و بەبێ چەک لەگەڵ ٥ کەسی دیکە کە چواریان مامۆستان دەردەهێنن و دەیانکوژن، دواتریش دەست دەگرن بەسەر ٢٢ سەربازی دیکەدا و دەستگیریان دەکەن.

دوای ڕووداوەکە

بەهۆی ئەمەوە هێزی پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر لایەنگر و چالاکوانانی کوردی باکوور و چەندین کەسیان دەستگیرکرد، لەو ماوەیەشدا ٩٢ سەرباز و ٢٠٣ لایەنگری پارتی کرێکاران و ٢٩ کەسی مەدەنی کوژران، دواتریش ١٢٠ کوردی دیکە دەستگیرکران.


سەرچاوەکان



332 بینین