پێنووسی دار

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-09-09-13:42:00 - کۆدی بابەت: 6542
پێنووسی دار

ناوه‌ڕۆك

پێنووسی دار

پێنووسی دار ئامڕازێکی نووسین یان وێنەکێشانە، لە کرۆکێکی ڕەنگداری پتەو و باریک پێکدێت لەناو داپۆشەرێکی پارێزەردا کە کرۆکەکەی لە شکان یان ڕەنگکردنی دەستی بەکارهێنەرەکەی دەپارێزێت، پێنووسی دار بە کڕاندن یان ڕووشاندن کڕۆکە پتەوەکەی ناوەوەی لەسەر پارچە پەڕەیەک یان هەر ڕوویەکی تر نیشانە و ئاماژە بەجێدەهێڵێت، زۆربەی کڕۆکی پێنووسی ڕەش لە پاودەری گرافیتی تێکەڵ بە مادەی خاکی پێکدێت، گرافیتی پێنووسی ڕەش "کە بە قەڵەمکێش ناسراوە" ڕەنگی خۆڵەمێشی و ڕەش دەنوێنێت کە بە ئاسانی دەسڕدرێتەوه، سەرەڕای بەرگری بۆ شێ و تەڕبوون و زۆربەی مادە کیمیاویەکان و تیشکی سەروو وەنەوشەیی، جۆرەکانی تری کڕۆکی پێنووسی ڕەش وەکو ئەو جۆرانەی کە لە خەڵووز دروست دەکرێن بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ وێنەکێشان و نەخشەکێشان بەکاردێن، هەندێکجار پێنووسە ڕەنگاوڕەنگەکان لەلایەن مامۆستاکان و سەرنووسەرەکانەوە بەکاردێن بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی دەقەکان، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی بە کەلوپەلی هونەری دانراون، بەتایبەتی ئەو جۆرە پێنووسانەی کە کڕۆکەکانیان لە لکێنەری بنچینەیی مۆم دروستکراون و لە کاتی بەکارهێنانی سڕەرەوەکاندا پەڵە بەجێدەهێڵن، هەروەها پێنووسە چەورەکانیش کڕۆکی چەوری کەمێک نەرمتریان هەیە کە دەتوانن نیشانە لەسەر ڕووە لوسەکانی وەکو شوشە و پۆرسەلین بەجێ بهێڵن.

باوترین داپۆشەری پێنووس داری باریکە، بەشێوەیەکی گشتی شەش لایین، بەڵام هەندێکجار لوولەکی یان سێ گۆشەین بە هەمیشەیی بەندکراون بە کڕۆکەکەوە، داپۆشەرەکان دەشێت لە ماددەکانی تریش بن وەکو ماددەی پلاستیکی و کاغەز، هەروەها پێنووسە میکانیکیەکان داپۆشەری زۆر ئاڵۆزتریان پێوەیە کە نەلکاوە بە کڕۆکەکەوە، لە جیاتی ئەوە کڕۆکی ڕەنگکەری جوڵاوی جیاکراوە پەسەند دەکەن کە دەتواندرێت بەپێی پێویست درێژبرێتەوە یان بچێتەوە یەک، ئەم داپۆشەرانە دەتواندرێت بە کڕۆکی نوێ دووبارە پڕبکرێنەوە لەکاتێکدا داپۆشەرەکانی پێشوو تەواو بەکارهاتوون و دیسان پڕناکرێنەوە.

مێژووی پێنووس

وشەی پێنووس لە زمانی فەڕەنسی کۆندا "pincel"ـە و لە زمانی ئەڵمانیدا "Bleistift" و لە زمانی ئێرلەندیدا "peann luaidhe" هەروەها لە زمانی عەرەبیدا "قلم رصاص"، لە هەندێک زمانی تردا بە پێنووسی قوڕقوشم و لە زمانی لاتینیدا وشەی "penicillus" بەکارهاتووە کە بە مانای کلکی کورت دێت، بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئاماژەیە بۆ فڵچەی نیگارکێشێک کە لە مووی حوشتر دروستکرابوو، هەروەها بەکارهاتووە بۆ نووسین پێش مادەی ڕەساسی هاوچەرخ، بەهەرحاڵ یەکەم نموونەی پێنووس فڵچەی نیگارکێش بوو و جۆرە پێنوسێکی دەرزیی و داری کانزایی باریک بەکارهاتوون بۆ ڕووشاندن لەسەر کاغەزی زەل و تابلێتە بە مۆم داپۆشراوەکان ئەمەش بەزۆری لەلایەن ڕۆمانەکانەوە بەکارهاتووە بۆ دەستنووسی سەر گەڵاخورماکان.

دۆزینەوەکانی خڵتەی گرافیت

وەکو تەکنیکێکی وێنەکێشان نزیکترین پێشین پێنووسی نووک زیوی بووە هەتا ساڵی 1565، هەروەها خڵتەی گرافیت لە وڵاتی بەریتانیا دۆزرایەوە، ئەم جۆرە خڵتەیە زۆر پاک و پتەو بوو کە دەتواندرا زۆر بە ئاسانی بە دار بپێچرێتەوە.

پاودەری گرافیتی و خۆڵ

یەکەم هەوڵ بۆ دروستکردنی تووڵی گرافیتی لە پاودەری گرافیت لە ساڵی 1662 لە شاری نونربێرگی ئەڵمانیا بوو، تێکەڵەیەک لە گرافیت و گۆگرد و ئەنتيمۆن بەکارهات، بە درێژایی جەنگەکانی ناپیلیۆن پێنووسی داری ئینگلیز و ئەڵمانییەکان بەردەستی فەڕەنسییەکان نەبوون، وڵاتی فەڕەنسا لە ژێر گەمارۆی دەریایی بەریتانیای گەورەدا بوو و نەیتوانی توڵی گرافیتی خاوێن هاوردە بکات لە کانگاکانی کێوی بەردینی "Grey Knotts" لە وڵاتی بەریتانیا کە تاکە سەرچاوەی ناسراوە لە جیهاندا.

جۆرەکانی پێنووس

  • گرافیت

باوترین جۆری پێنووس پێنووسی گرافیتییە و بە دار پێچراونەتەوە، ئەم جۆرە پێنووسە لە تێکەڵەیەکی خۆڵ و گرافیت دروستکراون و ڕەنگەکانی لە خۆڵەمێشی کاڵەوە بۆ ڕەش دەگۆڕێت، پێکهاتنی ئـەم دوو ماددەیە ڕێگە بە پێنووسەکە دەدات لەسەر سافترین ڕوو بنووسرێت.

  • پێنووسی گرافیتی پتەو

پێنووسی گرافیتی پتەو توڵی گرافیتی پتەون لەگەڵ ئاوێتەی خۆڵدا، سەبارەت بە تیرەی ئەم جۆرە پێنووسە هیچ داپۆشرێکی پێوە نییە جگە لە بەرگێک نەبێت، بەزۆری پێیان دەگووترێت "پێنووسی بێ دار"، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی هونەری بەکار دێت چونکە نەبوونی داپۆشەر وا لەم جۆرە پێنووسە دەکات کە زۆر بە ئاسانی بە مەودایەکی زیاتردا بڵاوبێتەوە و کاریگەری جیاواز دروست بکات.

  • پێنووسی گرافیتی شل

ئەم جۆرە پێنووسە وەکو پێنووسی جاف دەنووسن، ئەم تەکنەلۆژیا سەرەتا لە ساڵی 1955 لەلایەن Scripto و Parker Pens داهێنرا، گرافیتە شلەکە دەخرێتە ناو دەفرێکی بچووک و ئامڕازێک بەم گرافیتە شلە تەڕ دەکرێت و لەسەر ڕووەکە دەنووسێت.

  • پێنووسی خەڵووز

پێنووسی خەڵووز لە خەڵووز دروست دەکرێن و ڕەنگی ئەم جۆرە پێنووسه زۆر ڕەشترە لە پێنووسی گرافیتی، بەڵام بە ئاسانی دەشێوێت و زۆر زبرترە لە گرافیت.

  • پێنووسی کاربۆنی

ئەم جۆرەی تری پێنووس لە تێکەڵەی خۆڵ و هێسە ڕەش دروستکراون، بەڵام تێکەڵن بە کاربۆن یان گرافیت بە پشت بەستن بە ڕەنگە تاریکەکەی و پیشەگەرەکەی، ڕەنگی ئەم جۆرە پێنووسە ڕەشتر دەنوێنێت وەک لە ڕەنگی پێنووسی گرافیت وە هەروەها  لووستریشه لە پێنووسی خەڵووز، لەگەڵ ئەوەشدا تۆز و شێواوی کەمترە و زۆر باش تێکەڵ دەبن و زیاتر لە پێنووسی خەڵووزی دەچن.

  • پێنووسی ڕەنگاوڕەنگ

پێنووسی ڕەنگاوڕەنگ کڕۆکێکی شێوە مۆمیان هەیە لەگەڵ بۆیە و ماددە پڕکەرەوەکانی تردا، زۆرجار فرە ڕەنگەکان پێکەوە تێکەڵ دەکرێن.

  • پێنووسی گریسی "پێنووسی مۆمی"

ئەم جۆرە پێنووسە دەتوانێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر هەر ڕوویەک بنوسرێت وەکو شووشە و پلاستیک و کانزا و وێنە فۆتۆگرافیەکان، بە شێوەیەکی گشتی پێنووسی گریسی بە کاغەز دەپێچرێنەوە، بەڵام دەتواندرێت بە داریش بپێچرێنەوە.

  • پێنووسی ڕەنگاوڕەنگی ئاوی

پێنووسی ڕەنگاوڕەنگی ئاوی جۆرێکی تری پێنووسە بە شێوەیەک دروستکراوه کە لەگەڵ شێوازەکانی ئاویدا بەکاربێت، دەتواندرێت کڕۆکەکەیان بە ئاو نەرم بکرێتەوە، ئەو نوسینانەی کە بەم جۆرە پێنووسە نووسراون دەشێت بە ئاو تێکبدرێن و بە فڵچەکان بڵاوبکرێنەوە.


سەرچاوەکان



1584 بینین