فێرکاری بۆ منداڵەکەت بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی پارە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-18-00:10:00 - کۆدی بابەت: 6625
فێرکاری بۆ منداڵەکەت بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی پارە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەر لە منداڵییەوە دەبێت زانیاری لەسەر زۆر لایەن بدەیت بە منداڵەکەت بەڵام بە پێی تەمەنەکەی، یەکێک لەوانەش کە زۆر گرنگە بابەتی پارەیە، پێویستە منداڵ گرنگی و بایەخی پارە بزانێت و زانیاری هەبێت دەربارەی.
یەکێک لە سوودەکانی ئەوەیە کە پارە بە بێ هۆ و لەخۆوە خەرج ناکەن و دەزانن چۆن سوودی لێ وەربگرن و نرخی دەزانن.
ئەگەر تۆ خۆت کەسێکی دەسبڵاو بیت یاخود ڕەزیل بیت ناتوانیت منداڵەکەت تێبەگەیەنێت کە چۆن ڕێزی پارە بگرێت و چۆن بەکاری بهێنێت.

ڕێگاکانی قسەکردن دەربارەی پارە لەگەڵ منداڵەکەتدا

  • هەمیشە بڕێک پارە با لە باخەڵی منداڵەکەتدا بێت، فێری بکە کە نیوەی خەرج بکات و نیوەی کۆبکاتەوە.
  • دەست خۆشی لە منداڵەکەت بکە کاتێک نیوەی پارەکەی کۆدەکاتەوە و هەڵیدەگرێت و لەبارەی گرنگی ئەم کارەیەوە قسەی لەگەڵدا بکە و پێی بڵێ کە بەم کۆکردنەوەیە ڕۆژێک دەتوانیت بڕە پارەیەکی زۆرت دەست بکەوێت و ئەوکات دەتوانیت ئەو شتەی کە ئارەزووی لێ بکەیت بیکڕیت.
  • فێری بکە کە هەرگیز نابێت ڕەزیل یاخود دەسبڵاو بێت لە بەکارهێنانی پارەدا و پارە بۆ شتی زۆر لاوەکی بەکاربهێنێت، ئەوکات پارەی پێ نامێنێت بۆ کاری زۆر گرنگ بۆیە دەبێت بزانێت چ شێک لە پێشترە و هەروەها فێری بکە کە بۆ هەندێک کاری گرنگ پێویست دەکات ڕەزیلی نەکات و پارە بەکاربهێنت.
  • نەک پارە ئەوەی فێربکە هەر ئامێرێک لە ماڵەوە کە کارت پێی نەما دەبێت بیکوژێنیتەوە وەک، تەلەفزیۆن، گسکی کارەبایی و هەروەها کۆکردنەوەی یارییەکانی کاتێک کاری پێیان نامێنێت بەمەش فێری ئەوە دەبێت کە چۆن بتوانێت پارەش بەکاربهێنت.


سەرچاوەکان



735 بینین